زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك دیاره ئه‌م كاره بۆیان شتێكی ئه‌سته‌مه، پێویستیان به چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده و سووك هه‌یه تا بتوانن به‌سه‌ر ئه‌م خووه‌دا زاڵ بن.
جگه‌ره‌كێشان خوویه‌كی مه‌ترسیداری باوه، كه‌سانی جگه‌ره‌كێش ئه‌سته‌مه بتوانن وازی لێ بهێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاره‌زووشیان لێی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ماڵپه‌ڕی "
helpguide" به پێی وشه‌ی start له زمانی ئینگلیزی، ڕوونی كردووه‌ته‌وه چۆن بتوانیت واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنیت.
START وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه و به مانای ده‌ستپێكردن دێت، شاره‌زایان سوودیان لێ بینیوه بۆ ئامۆژگاریكردنی خه‌ڵك، تا واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنن به‌و شێوه‌یه:
_ S: set a quite date
ئه‌و ڕۆژه دیاری بكه كه ده‌ته‌وێت كۆتات به جگه‌ره‌كێشان هێنابێت.
_ T: tell somebody
به هاوڕێ، خزم یان ئه‌و كه‌سانه‌ی خێزانه‌كه‌ت بڵێ كه ده‌ته‌وێت ئاگایان له پلانی وازهێنانت له جگه‌ره‌كێشان بێت.
_ A: anticipate and plan for the challenges you will face while quitting
پێشبینی و پلانی خۆت دا بڕێژه بۆ هه‌موو ئه‌و كاردانه‌وه و به‌رهه‌ڵسته جیاوازانه‌ی كارت تێ ده‌كات له ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌تدا.
_ R: Remove cigarettes and other tobacco products from your home, car, and work
هیچ به‌رماوه و شوێنێكی جگه‌ره له ماڵ و شوێنی كاره‌كه‌تدا مه‌هێڵه، هه‌روه‌ها هه‌موو جلوبه‌رگه‌كانت بشۆ كه بۆنی جگه‌ره‌یان لێ دێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی به‌رگێكی نوێ و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ژیانتدا هه‌ڵ بده‌یته‌وه و بۆنی ڕابردووتی لێ نه‌یه‌ت.
_ T: Talk to your doctor about getting help to quit
قسه له‌گه‌ڵ پزیشكه تایبه‌ته‌كه‌ت بكه تا ڕێنوێنیت بكات و یارمه‌تیت بدا چۆن ده‌ست به هه‌نگاوه‌كانی تر بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری له جگه‌ره‌كێشان ڕزگارت بێت.