به پێی ئه‌و لیسته‌ی بۆ زۆرترین گه‌ڕانی ئینته‌رنێت له ئه‌مه‌ریكا دانراوه، ده‌ركه‌وتووه زۆرترین به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له چینی گه‌نجانن.
به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له هه‌موو دنیادا ڕووی له زیادبوونه، له زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا به پێی ڕێژه‌ی خوێنده‌واری و توانای مادییان بۆ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌گۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه ماڵپه‌ڕی "
ahrefs" لیستی زۆرترین گه‌ڕانی ئینته‌رنێتی له ئه‌مه‌ریكا دیاری كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دنیای ڕوون بكاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به چییه‌وه سه‌رقاڵن و زۆرترین تهماشهكهریان بۆ چ ماڵپه‌ڕێك هه‌یه، به پێی ئه‌م لیسته‌ش بۆی ده‌ركه‌وت، زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له‌و وڵاته‌دا له چینی گه‌نجانن و لیستی ماڵپه‌ڕه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوو:
1. یوتوب: 10 ملیۆن و 730 هه‌زار جار
2. فه‌یسبووك: 87 ملیۆن و 350 هه‌زار جار
3. ئه‌مازۆن: 61 ملیۆن و 570 هه‌زار جار
4. جیمه‌یل: 44 ملیۆن و 660 هه‌زار جار
5. گووگڵ: 41 ملیۆن و 120 هه‌زار جار
ئه‌م ژمارانه ته‌نیا بۆ مانگێكی ساڵی 2017ی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگیراون، ژماره‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كان به پێی وڵاته‌كان و مانگه‌كانی تر ده‌گۆڕێت.