هه‌ندێك له ئه‌كته‌ره به‌توانا و به‌ناوبانگه‌كانی بۆڵیوود به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی كاری نواندنیانه‌وه، رۆڵیان له به‌ناوبانگترین فیلمه جیهانییه‌كانی هۆڵیوود بینیوه، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م - ئه‌میتاب باچان له فیلمی The Great Gatsby له‌گه‌ڵ لیۆناردۆ دیكاپێرۆ له ساڵی 2013 دا.
دووه‌م - فریدا بینتو له فیلمی You will meet a tall dark stranger له ساڵی 2010 دا و چه‌ندان فلیمی هۆڵیوودی تر و بووه‌ته خاوه‌ن ئۆسكار.
سێیه‌م - ئه‌نیل كاپوور له فیلمی Mission Impossible له ساڵی 2011 دا رۆڵی بینیوه كه سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا.
چواره‌م - ئه‌نوپام خێر له فیلمی Silver Linings Playbook له ساڵی 2012 دا، كه فیلمێكی سه‌ركه‌وتوو بوو و ئه‌نوپام ڕۆڵێكی باشی تێدا بینی.
پێنجه‌م - عیرفان خان له فیلمی Jurassic World له ساڵی 2015 دا و چه‌ندان فیلمی تری به‌هێزی هۆڵیوود وه‌ك The Amazing Spiderman و چه‌ندانی تر.
شه‌شه‌م - ئه‌مریش پووری له فیلمی Indiana Jones and Temple of Doom له ساڵی 1984، ئه‌م ئه‌كته‌ره به‌وه ناسراوه كه حه‌زی له‌و ڕۆڵانه‌یه كه ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانی خه‌ڵكی تێدایه به‌شدار بێ.