سامی ئه‌ترووشی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له دیمانه‌ی "وشه"دا ئاشكرای ده‌كات پێش رێكه‌وتی 15ی تشرینی یه‌كه‌م، جۆره رێككه‌وتنێك هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق دوور له شه‌ڕ و ئاڵۆزی چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ناپاكی گرووپێك له‌ناو هێزێكی كوردی، هه‌موو ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی له‌گۆڕ نا و خه‌ونی گه‌لی كوردستانی تێك دا.
په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن میلیشیاكان به‌سه‌رپه‌رشتی قاسم سلێمانی، به‌ناوی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و سه‌پاندنی یاسا تا چه‌ند ده‌ستوورییه؟
ئه‌و په‌لامارانه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌شد شه‌عبی و سوپای عێراق به سه‌رپه‌رشتی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدران و هه‌ندێ ناپاكی ناو حزبێكی كوردی كراون، هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ده‌ستووری نییه و دژی ده‌ستووری عێراق و مافه‌كانی مرۆڤه و رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌ت و دوژمنكاری و لاوازی باڵاده‌ستی عێراق و به‌هێزبوونی باڵاده‌ستی ئێران ده‌سه‌لمێنێت. له هیچ ده‌ستوورێكی دنیا په‌لاماردان و سووتان و وێرانكردن و كوشتن و رفاندنی خه‌ڵك و ده‌ستدرێژییه‌كان رێپێدراو نییه.
له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان و سووتاندنی ماڵی كورد له خورماتوو و دزی و تاڵانی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنانی كورد، بۆچوونت چییه؟
میلیشیاكانی عێراق هه‌موو پێشیلكارییه‌كیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركووك و خورماتوو كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی ناو میلشیاكان كه جۆره ڕق و كینه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان هه‌یه، پێم وایه حه‌شدی شه‌عبی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كورد و سوننه دروست كراوه، ئه‌گه‌ر نا هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری و یاسایی و مرۆڤایه‌تی له‌ناو رێكخستنه‌كانی ئه‌واندا نییه، ئه‌گه‌ر عێراق ده‌یه‌وێت هێزێكی سه‌ربازی تۆكمه دروست بكات، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق خۆیانی تێدا ببیننه‌وه.
راده‌ستكردنی كه‌ركووك بێ به‌رگریكردن، ڕێگه‌دان به هاتنی حه‌شد بۆ سووتاندنی ماڵی خه‌ڵك، تا چه‌ند خیانه‌ت و ناپاكییه؟
پێش رێكه‌وتی 15 تشرینی یه‌كه‌م، جۆره رێككه‌وتن هه‌بوو دوور له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی و به هاوبه‌شی ناوچه‌كان به‌ڕێوه ببرێن، به تایبه‌تی كارگێڕی شاره‌كان و بیره‌كانی نه‌وت، به‌ڵام ناپاكی گرووپێك له‌ناو هێزێكی كوردی هه‌موو ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی له گۆڕ نا و خه‌ونی گه‌لی كوردستانی تێك دا، ئه‌مه‌ش ناپاكییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و گه‌لی كوردستان.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌غدا دژی كوردستان ناویه‌تی، له‌گه‌ل هی سه‌رده‌می به‌عس چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ن؟
هه‌موو حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به درێژایی مێژوو، به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان یه‌ك ئامانجیان هه‌بووه كه ئه‌ویش له‌ناوبردنی هه‌موو خه‌ون و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستانه به تایبه‌تی مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام كورد نابێت ده‌ست هه‌ڵگرێت. هه‌ر كاتێك گه‌لی كوردستان ویستی له سه‌ربه‌خۆیی نزیك ببێت، ئه‌وا دوژمنان پلانیان بۆ داناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خیانه‌تی ناوخۆیی نه‌كرێت، ئه‌وا دوژمنان ناتوانن سه‌ركه‌وتوو بن و ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و پاسدارانی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان كردیان، زۆر گه‌وره‌تر بووه له‌و دوژمنكارییه‌ی كه رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان كردوویه‌تی.
ده‌ستوور له باڵاترین یاسای وڵاته‌وه، بووه‌ته تۆپێك و شیعه هه‌ر كه‌سێك به نه‌یاری خۆی بزانێ، ده‌ستوور ده‌كاته بیانوو بۆ لێدانی وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سوننه كرا و ئێسته‌ش به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێ، بۆچی ئه‌مه ڕووی دا؟
له ساڵی 2003 تا ئێسته هیچ بڕیارێكی عێراق به تایبه‌تی بڕیاره چاره‌نووسساز و ستراتیجییه‌كان له به‌غدا ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو راسته‌وخو له تارانی وه‌رگرتووه و پێوه‌ندی به تایفه‌گه‌ری و مه‌زه‌وییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌ناو و شتی جیاوازی وه‌ك هاوئاهه‌نگی و راوێژكاری كردوویه‌تی.
به‌رپرسان و دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا تا چه‌ند ڕۆڵی ئه‌رێنییان هه‌بووه به ڕێگه‌دانی به‌غدا و ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان و نه‌گواستنه‌وه‌ی ڕاستیی و واقیعه‌كه بۆ پایته‌ختی وڵاته‌كانیان؟
هاوپه‌یمان و وڵاتانی دراوسێ له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا، نه‌یانتوانی رێ له هێزه‌كانی عێراق بگرن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌سات و شه‌ڕ و كوشتن له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان روو نه‌دات، ئه‌وان له ئاست هه‌موو ئه‌و پێشیلكاری و كاره‌ساتانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان رووی داوه بێده‌گن، ناپاكی و راستگۆنه‌بوونی ئه‌وان له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق و دروست نه‌بوونی كێشه له ناوان پێكهاته‌كانی عێراقی سه‌لماند، پێم وایه شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌وان ناتوانن بڕوا به‌وه بكه‌ن كه هه‌ولێر و به‌غدا ناتوانن به‌و شێوه‌یه بژین.
به گفتوگۆ و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووره‌وه، كورد و به‌غدا به چی ده‌گه‌ن، له كاتێكدا به‌غدا ته‌نیا ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستوور ده‌بینێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ودان و 55 ماده‌كه‌ی ده‌ستووری به‌لاوه ناوه؟
ئه‌گه‌ر عێراق به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بكات، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه عێراق به‌ویستی خۆی ئه‌و مادانه جێبه‌جی ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بێت، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، تا ئێسته گه‌لی كوردستان هیچ سوودێكی له ده‌ستووری عێراق وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ده‌ستوور زیاتر بووه‌ته پاساو بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ی ئێسته گرنگه ده‌بێت عێراق به‌كردار حیساب بۆ كورد بكات وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی عێراق.
ده‌رچوون له‌و كۆده‌نگییه‌ی به‌ر له ڕیفراندۆم هه‌بوو، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ ئایا گرووپ و حزب هه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان خستبێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان؟
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و گه‌لی كوردستان له مافی ریفراندۆم پاشگه‌ز و په‌شیمان ببنه‌وه، چونكه ریفراندۆم هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كێشه‌كانی ئێسته‌وه نییه، پلانی عێراق بو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد پێش له‌ناوبردنی داعش بووه و ریفراندۆم ته‌نیا پاساوێكه بۆ ئه‌وان. نه‌وتی كه‌ركووك مافی گه‌لی كوردستانه و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وان، نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی به مافی خۆی بزانێت، هیچ هێزێكی سیاسی ناتوانێت له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی كوردستان داهات بۆ خۆی په‌یدا بكات، له‌به‌رئه‌وه گرووپه ناپاكه‌كان ده‌بێت سزا بدرێن و جارێكی تر شكۆ بگه‌ڕێته‌وه ناو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان.
به بڕوای تۆ هۆكاری چییه له سلێمانی هیچ ناڕه‌زایییه‌ك له‌لایه‌ن حزبه‌كانی ئه‌و شاره‌وه دژ به سووتاندنی ماڵی كورده‌كان له خورماتوو نییه؟
هه‌موو گه‌لی كوردستان تووشی شۆك بووه له‌و ناپاكییه‌ی كه كراوه و ئه‌و رووداوانه‌ی كه ئێسته دروست ده‌بن، ئه‌وان مافی خۆیانه كه نه‌زانن چی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ڵویستی هه‌بێت، لایه‌نه سیاسییه‌كانن، گرووپه ناپاكه‌كان به‌رپرسیارن له هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ڕوویان داون.
هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێ به‌غدا هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانیش داگیر بكات، بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه چییه؟
پێم وایه هیچ حزبێكی سیاسیی كوردستان له به‌غدا دژی خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان كار ناكات، به‌ڵام هه‌ندێ په‌رله‌مانتار هه‌یه به بڕیاری تاكلایه‌نه و بۆ به‌ژه‌وه‌ندیی كه‌سایه‌تی خۆیان و ده‌ستكه‌وتنی هه‌ندێ شتی تایبه‌ت و بوونی هه‌ندێ ڕق و كینه دژی هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی دیاری كورد ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و له كاركردنی خۆیان دوور كه‌وتوون، پێم وایه ئه‌مه‌ش لووتكه‌ی ناپاكی و به‌دڕه‌وشتییه، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵویستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه.
هه‌وڵێك هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆی پارێزگاكانی ناو هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ئاشكرا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مه تا چه‌ند خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد ده‌كات؟
به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگاكان به به‌غدا 100% دژی خواسته‌كانی گه‌لی كوردستانه و هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، له‌ناو حكوومه‌تدا حكوومه‌ته خوجێییه‌كان دروست كراون بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكه‌ن، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر عێراق بدرێت، پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی گه‌لی كوردستانه و جۆرێكه له ناپاكی.
هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ باسی سه‌پاندنی حكوومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به كۆده‌نگی نه‌بێ، تا چه‌ند گرفته‌كانی ناوخۆ قووڵ ده‌كاته‌وه ؟
له هه‌ر وڵاتێكی دنیا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێك نه‌یتوانی خزمه‌ت به هاووڵاتییانی خۆی بكات یا ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوو، په‌نا بۆ حكوومه‌تێكی كاتی ده‌بات كه ئه‌مه‌ش ئاسایییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاسایییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و حكوومه‌ته كۆده‌نگی سیاسی و یاسایی نه‌بێت و په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ نه‌كات، پێم وایه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و به بڕیارێكی زۆرینه، ده‌بێت متمانه به حكوومه‌تی ئێسته بده‌ن.
خوێندنه‌وه و پێشبینیت بۆ داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و كوردستان چییه؟ ئایا شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێ، یان گفتوگۆ ده‌ست پێ بكات، چی ڕوو ده‌دا و ده‌گه‌ین به‌چی له كۆتادا؟
قووڵتربوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه كێشه‌كان به شه‌ڕ و له‌شكركێشی چاره‌سه‌ر نابن، ئێسته هاوپه‌یمانێتی ناوده‌وڵه‌تی و دراوسێیه‌كان دژی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كوردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی، هاوپه‌یمانێتی ناوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی مه‌زه‌وی له عێراق و ناوچه‌كه دروست بكات، ئێسته زۆر گرنگه یه‌كگرتوو و یه‌كڕیزی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست بكرێت، چونكه ته‌نیا ئه‌وه ده‌توانێت گه‌لی كوردستان كۆ بكاته‌وه. عێراق ناتوانێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان و داهات، ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وان گرنگیش نییه كه سنووره‌كان بپارێزن، بۆیه عێراق له‌م رێیه‌وه ناتوانێ شكۆی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه.
دهۆك / نه‌وزاد هلۆری