یه‌كێك له‌و ڕێكلامانه‌ی بۆ مۆبایلێكی زیره‌كی سامسۆنگ كراوه، تێیدا به ئاشكرا سووكایه‌تی به مۆبایلی ئایفۆن ده‌كرێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ناشیرین ده‌خاته ڕوو.
ڕێكلامێكی بازرگانی بۆ مۆبایلی سامسۆنگی كۆری كراوه، تێیدا یه‌ك به یه‌كی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن به شێوه‌یه‌كی ناشیرین و سووكایه‌تی پێكردن پیشان ده‌دات، تا له كۆتادا به‌كارهێنه‌ری ئایفۆن وا لێ ده‌كات سامسۆنگ بكڕێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی باسی میدیاكان و به بێ ڕێزی و سووكایه‌تیكردن به كۆمپانیایه‌كی هاوتای ناو برا.
ئەوەی لەو ڕێکلامەدا پیشان دراوە، باسکردنە لە تایبەتمەندی هێدفۆنی بلوتوز، تەڕبوونی لە ئاودا و چەند تایبەتمەندییەکی تر، کە هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی پێچەوانە لە سامسۆنگدا هەن و تواناییەکی باشتریان هەیە، هەروەها لە کۆتای ڕێکلامەکەشدا کوڕێک کە بەکارهێنەری ئایفۆنە پیشان دەدات، قژی لەسەر شێوەی بەشی سەرەوەی مۆبایلی ئایفۆن ئێکس چاک کراوە، کە ئەمەش سوکایەتییە بە دیزاینی ئەو مۆبایلە.
شایانی باسه، به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی تا ئێسته تۆمار كراون، ساڵی 2017 مۆبایلی سامسۆنگ به پله‌ی یه‌كه‌م هات له زۆری به‌كارهێنانیدا، دوای ئه‌ویش ئایفۆن ئینجا مۆبایلی HTC.
سەرچاوە/
سکای نیوس