دواى رزگاركردنیان له ده‌ستى داعش، میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و به‌شێكى زۆری پاڵاوگه‌كانیان كردووه، به‌مه‌ش زیانێكى گه‌وره‌ى به كه‌رتى وزه‌ى عێراقی گه‌یاندووه و هێزه سوننه‌كان به پێنج ملیار دۆلار ده‌یخه‌مڵێنن و ده‌ڵێن پاڵاوگه‌ى بێجی به ته‌واوی تاڵان كراوه.
شاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵێن له جێى داعش، ئێسته میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی داهاتی وڵات ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن و كۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كانیان كردووه و رێیش ناده‌ن هیچ هێزێكى تر یان لایه‌نێكى ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى عێراقیش بچنه ناو كێڵگه نه‌وتییه‌كان و پاڵاوگه‌كان، به تایبه‌ت پاڵاوگه‌ى بێجى گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی عێراقه.
هه‌فته‌ى رابردوو شاندێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كه به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌ت بوون، سه‌ردانى پاڵاوگه‌ی بێجییان كردووه به مه‌به‌ستى دووباره به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ى، به‌ڵام له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رێگرییان لێ كراوه بچنه ناو پاڵاوگه‌كه. وه‌ك به‌رپرسێك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی ئاشكرای كردوووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه داوای كرد ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرێت، بوونى میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دامه‌زراوه حكوومییه‌كان دروست كردووه، ئه‌وان ئه‌و هێزه‌ى هه‌یانه‌ی بۆ پاوانخوازی و به‌رژه‌وه‌ندی دارایی خۆیان به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرای كردووه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جگه له‌وه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر له دامه‌زراوه حكوومییه‌كان گرتووه و له داهاته‌كه‌ی ده‌یخۆن، ئه‌وا خۆیشیان به‌سه‌ر كۆمپانیاكان و به‌ڵێنده‌ره‌كانیش فه‌ڕز كردووه و داوای پشكیان لێ ده‌كه‌ن له‌و پڕۆژانه‌ى له به‌رده‌ستیاندا هه‌ن، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار كراون.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه پاڵاوگه‌ى دۆره له باشووری به‌غدا و پاڵاوگه‌ى بێجی له باكوری به‌غدا كه دوو گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ى عێراقن، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كى باشی ده‌ستكه‌وتنى پاره بۆیان.
له 2015ه‌وه پاڵاوگه‌ى بێجی له ده‌ستى داعش رزگار كراوه، به‌ڵام میلیشیاكان به هێزه‌وه له ناو پاڵاوگه‌كه‌ن و رێ ناده‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌تى عێراق بچنه ناویه‌وه، هیچ بڕیارێكیشیان به ده‌ست نییه كه به زه‌بری هێزه‌وه ده‌ریان بكه‌ن.
به‌شێكى زۆری میلیشیا چه‌كداره‌كانى شیعی له دواى 2003 سه‌ریان هه‌ڵدا كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له پشتیانه‌وه بوون، به‌ڵام له 2014 له چوارچێوه‌ى یاسای دامه‌زراندنى حه‌شدی شه‌عبی هه‌موویان كۆ كرانه‌وه و ئێسته كۆنتڕۆڵى ته‌واوى سه‌رچاوه نه‌وتى و ئابوورییه‌كانى عێراقیان كردووه.
عه‌لى زوبێدی شاره‌زای ئابووری ده‌ڵێ، پاڵاوگه‌ى بێجی دوو ساڵى ده‌وێت بۆ كار پێكردنه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ئاسایی، چونكه ده‌بێت پاڵاوگه‌كه له سفره‌وه دروست بكرێته‌وه به‌هۆی ئه‌و پاتاڵییه‌ی تێیدا كراوه.
زوبێدی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه شتێكى شاراوه نییه چ زیانێك به‌ر پاڵاوگه‌كه كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن سیاسییه‌كان و شاره‌زایانی نه‌وت دووپات كراوه‌ته‌وه كه بۆڕییه‌كانى گواستنه‌وه و به‌شێك له ئامێره‌كانیش براون.
گوتى "ئه‌وه پێمان ده‌ڵێ كه ده‌بێت وه‌زاره‌تى نه‌وت له نوێوه پاڵاوگه‌ى بێجی دروست بكاته‌وه".
جێى باسه پێش هاتنى داعش، پاڵاوگه‌ى بێجی تواناى پاڵاوتنى 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌بووه، له‌وكاته‌وه تا ئێسته حكوومه‌تى عێراق بێبه‌شه له داهاتی پاڵاوگه‌كه، ئه‌گه‌رچى ئه‌وه بۆ سێ ساڵ ده‌چێت له چنگى داعش ده‌رهێنراوه، به‌ڵام میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی رێ ناده‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دووباره كار به پاڵاوگه‌كه بكاته‌وه.
زوبێدی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت كه میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی جگه له‌وه‌ى رێ ناده‌ن پاڵاوگه‌كان به‌كار بخرێنه‌وه، ئه‌وا نه‌وتیش له بۆڕی هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراقی ده‌دزن، ئه‌مه‌ش زیانێكى تره به داهاتى گشتى حكوومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
پاڵاوگه‌ى بێجی گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی عێراق و دووه‌مه له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه تواناى پاڵاوتنى 310 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌یه. میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار ده‌كرێن به دزینى نه‌وته‌كه‌ی كه ئه‌و تۆمه‌تباركردنه له چوارچێوه‌ى زنجیره‌یه‌ك تۆمه‌ته كه میلیشیاكانى حه‌شدی به به‌ڵگه‌وه پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حكوومه‌تی عێراق و راپۆرته نافه‌رمییه‌كان.
عه‌لی دلێمی یه‌كێك له شێخه‌كانى عه‌شیره‌تى دلێم كه له یه‌كێك له گونده‌كانى نزیك پاڵاوگه‌ى بێجی داده‌نیشێت ده‌ڵێ، هه‌موو دانیشتووانى گونده‌كانى نزیك له پاڵاوگه‌كه، شایه‌تى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی دزییان له پاڵاوگه‌ى بێجی كردووه، زۆر باش له بیرمانه چۆن دزینى پاڵاوگه‌كه ده‌ستى پێ كرد، ئێسته‌ش به‌رده‌وامن.
گوتى "كه‌لوپه‌ل و ئامێره قورسه‌كانى پاڵاوگه‌كه‌یان به بارهه‌ڵگری گه‌وره ده‌دزین دواى پارچه پارچه‌كردنى له‌لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زاوه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كاریان ده‌كرد و به‌شی زۆریان به‌ره‌و ئێران ره‌وانه ده‌كران".
زیاتر گوتى "میلیشیاكان هه‌موو شتێكی به‌هاداریان له پاڵاوگه‌كه ده‌دزی، ته‌نانه‌ت كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی و ته‌ندروستیش كه له‌ناو پاڵاوگه‌كه‌دا هه‌بوون، جگه له‌مه به به‌رده‌وامیش بارهه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ى نه‌وتی خاویش ده‌بینین له‌ناو پاڵاوگه‌كه‌دا دێته ده‌ره‌وه".
له مانگی شوباتى 2016، هاوپه‌یمانى هێزه سوننه‌كانی عێراق به‌رپرسیاریه‌تى دزین و تاڵانى پاڵاوگه‌ى بێجییان خسته ئه‌ستۆى حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
ئه‌گه‌رچی هاوپه‌یمانى هێزه سوننه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا به ئاشكرا په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی ناكه‌ن كه تۆمه‌تباریان ده‌كات به دزین و تاڵانى پاڵاوگه‌ى بێجی و زیانه‌كه‌شیان خه‌مڵاندووه به پێنج ملیار دۆلار، به‌ڵام دواى رزگاركردنى پاڵاوگه‌كه له 2015 له ده‌ستى داعش، تا ئێسته پاسه‌وانیه‌تى پاڵاوگه‌كه له ده‌ستى حه‌شدی شه‌عبیدایه.