مرۆڤ به گشتی و ژن به تایبه‌تی، حه‌ز ده‌كه‌ن له چاوی كۆمه‌ڵگه و ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریاندا به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و جوان ده‌ركه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه په‌نا بۆ هه‌موو كه‌ره‌سته و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م سه‌رنجڕاكێشییه ده‌به‌ن.
ژنان به مه‌كیاج، نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و جلوبه‌رگی جیاواز جوانییه‌كه‌یان به به‌رامبه‌ر نیشان ده‌ده‌ن و خۆیانی پێ سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك ژن هه‌یه، به هیچ جۆرێك حه‌زیان له مه‌كیاج و جوانكاری نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ژنانی تر هه‌میشه پێیان ده‌ڵێن، ئێوه قه‌ت هاوسه‌رگیری ناكه‌ن چونكه ناتوانن سه‌رنجی هیچ پیاوێك بۆ لای خۆتان ڕاكێشن.
ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا" راستی ئه‌و قسه‌یه‌ی ڕوون كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان ئه‌و سه‌رنجیان بۆ لای ئه‌و ژنانه ناچێت، كه چینێكی زۆر مه‌كیاج ده‌كه‌ن و جوانی سروشتییان به ته‌واوه‌تی ڕووپۆش ده‌كه‌ن، ڕێی تێده‌چێت هه‌ندێك پیاو هه‌بێت به هه‌مان شێوه‌ی ژنه‌كان ڕقیان له مه‌كیاج بێت و ژنه‌كانیان به بێ مه‌كیاج به‌لاوه جوانتر بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه باشتره ژنان مه‌كیاجیان كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی باسی ده‌كه‌ین ببێته مێردت، ڕۆژێك دێت به بێ مه‌كیاج بتبینێت و ڕاستی ژێر مه‌كیاجه‌كه‌تی بۆ ده‌ربكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ساده‌یی بتبینێت زۆر باشتره، ئه‌و كچانه‌ش كه ڕقیان له مه‌كیاجكردنه بۆ ئێسته‌یان ئاسایییه، به‌ڵام كاتێك هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجام دا، باشتره له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان گرنگیدان به ڕووخسار و جوانكارییان تێدا بێت.