هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لانه‌ی ڕۆژانه دێنه بازاڕه‌كان و ژیانی خه‌ڵكی ئاسان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه دروست كراون و به داهێنه‌ری ئه‌و بیرۆكانه داده‌نرێن.
به‌ڵام هه‌ندێك كات به‌هۆی بارودۆخێكی تایبه‌تی ژیانیان ڕه‌نگه نه‌توانن خۆیان بیرۆكه‌كانیان بره‌و پێ بده‌ن، بۆیه كه‌سانێكی تر بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن و داهاتێكی زۆریان به‌رامبه‌ر به‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
mirror "دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به كۆمه‌ڵێك له‌و داهێنه‌رانه ده‌كات كه خاوه‌نی جوانترین داهێنانن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه هیچ پاره‌یه‌ك وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر داهێنانه‌كانیان.
لێره‌دا ناوی داهێنه‌ره‌كان و بیرۆكه‌كانیان ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م - Tim Berners-Lee – "تیم بێرنار لی" یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تی كه له سه‌رده‌مه‌كانی زووه‌وه داهێنانی له بواری ئینته‌رنێتدا كردووه، تیم ".WWW " كه به‌ناوی "تۆڕی جاڵۆكه‌ی جیهان"ی ناسراوه دامه‌زراند و به به‌ڵاش دایه خاوه‌ن سایته جهانییه‌كان.
دووه‌مJohn Walker –"جۆن ۆڵكه‌ر" به داهێنه‌ری شقارته داده‌نرێت، به‌ڵام كاتێك چه‌ندان ملیۆن دۆلاری ڕه‌تكرده‌وه به‌رامبه‌ر بره‌ودان به كاره‌كه‌ی، چونكه به كارێكی مه‌ترسیداری داده‌نا بۆ سه‌ر مرۆڤ.
سێیه‌م Laszlo Biro - "لاسزلۆ بیرۆ" به داهینه‌ری قه‌ڵه‌م جاف داده‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره نه‌یتوانی كاره‌كه‌ی به‌ره‌و پێش ببات و وه‌ك داهێنه‌ری جاف بناسرێت.