له‌كاتێكدا هه‌فته‌ى رابردوو هوتێلی ریتز كارلتون به رووناكییه دهرهوشاوهكانى میوانداری له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌به‌رهێنان كرد بوو به به‌شداری سێ هه‌زار وهربهرهێنەر و سه‌ركرده و به‌رپرسانى كه‌رتى تایبه‌ت، ئێسته بووه‌ته گرتووخانه‌ی ده‌ستگیركردنى ئه‌میر و كه‌سایه‌تییه سیاسی و گه‌روه پیاوانى كاری سعودیه كه له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بڕیاری ده‌ستگیر كردنیان دراوه.
به‌ده‌ستگیر كردنى چه‌ندان ئه‌میر و پیاوانى كاری سعودیه كه ده‌سته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌رۆكى لیژنه‌كه بڕیاری داوه، مه‌ترسی داڕمان و بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى ئابووری گه‌وره له سعودیه ده‌كرێت به‌و پێیه‌ى ته‌نیا حه‌وت له ئه‌میره ده‌ستگیر كراوه‌كان سه‌رمایه‌یان له سه‌رووى 45 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت، جگه له‌و هه‌موو موڵكانه‌ی هه‌یانه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه له‌ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا رۆڵێكى گه‌وره‌یان بینیوه له گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى وه‌به‌رهێنانی نا نه‌وتى له سعودیه به تایبه‌ت دواى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له چه‌ند ساڵى رابردوودا.
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و هه‌وڵه‌ى شا سه‌لمان ده‌بێته هۆى كه‌وتنى زنجیره‌یه‌ك خانه‌واده‌ى گه‌وره‌ی سعودیه كه خاوه‌نى كۆمپانیاى گه‌وره گه‌وره‌ن، رایانوایه به‌رامبه‌ر به‌وانه كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى دیكه پێگه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه به‌هۆى ده‌ستخستنى پڕۆژه‌ی نوێی به‌ستراو به سه‌ندوقی وه‌به‌رهێنانى گشتى، به‌مه‌ش پێ ده‌چێت شوێنیان بگرنه‌وه.
چاودێرێكێ دارایی بۆ (رۆیته‌رز) قسه‌ى كردووه ده‌ڵێ، بنه‌مای یارییه‌كه ده‌گۆڕدرێت، به‌ڵام گۆڕانێكى هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى پێیانوایه ناگۆڕدرێت خۆیشیان دواجار نازانن بۆچى گۆڕدرا.
ئه‌و چاودێره‌ى داراییه كه له‌به‌ر هه‌ستیاری پرسه‌كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ى بهێندرێت، ده‌ڵێ به‌شێك له پیاوانى كاری سعودیه ده‌یانه‌وێت سه‌رمایه‌كانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئێسته‌ش ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن, گوتى" زۆرێك له وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كانى دووچاری شۆك بوونه، به‌تایبه‌ت ده‌ستگیركردنى ئه‌میر وه‌لید بن ته‌ڵاڵ سه‌ۆكى ئه‌نجومه‌نى ئیداره‌ى كۆمپانیاى مهمهلهكهى قابزه كه خاوه‌نى ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تییه".
زیاتر گوتى" ته‌نانه‌ت سعودییه‌كانیش له‌ناو هاتنى ئه‌میره‌كان تووشی شۆك بوونه".
گرێبه‌سته حكومییه‌كان
ئه‌وه‌ى له باره‌ى هه‌ردوو گروپی بن لادن و سعودی ئۆجیه كه دوو گه‌وره گروپی بواری ژێرخانن، له ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى نزیكیان له ئه‌میره‌كانى ده‌سه‌ڵاتدار توانیبویان كۆنتڕۆڵى نرخه‌كان بكه‌ن.
به‌و هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى سعودی ئه‌و دوو گروپه پێگه‌ى خۆیان له ده‌ستده‌داوه و ئێسته حكومه‌تى سعودیه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى جاكبوس ئینجنیرنگی ئه‌مه‌ریكى گرێبه‌ستى كردووه بۆ ئیداره‌دانى پڕۆژه ستراتیژییه‌كان له سعودیه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و دوو كۆمپانیایه رووبه‌رووى كه‌ڵه‌كه بوونى قه‌رزه گه‌وره‌كانى سه‌ران ببنه‌وه كه به ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ترسی داڕمانى پشكه‌كان
وه‌به‌رهێنه‌ران ترسی خۆیان له ره‌نگدانه‌وه‌ى دۆخى ئابووری سعودیه ناشارنه‌وه كه پێده‌چێ كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر پشكى كۆمپانیاكان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بانكه‌كان داواى قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن كه لاى ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌ن، كه به‌شی زۆری خاوه‌نى كۆمپانیاكان ئێسته له ژێر لێكۆڵینه‌وه دان، ره‌نگه فشاری بانكه‌كان ببێته هۆی دابه‌زاندنى پشكى كۆمپانیاكان.
وه‌به‌رهێنان
ئه‌و ده‌ستگیركردنه به كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌میره‌كان، ههڵڵایهكى گه‌وره‌ى له‌ناو بازاری وه‌به‌رهێنانى سعودیه به‌رپا كردووه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بووه به تایبه‌ت ده‌ستگیركردنى بن ته‌ڵاڵ.
ئه‌و هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیر كردنه دڵه‌ڕاوكێی له ناوه‌ندی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ناو سعودیه دروستكردووه، وایكردووه هیچ وه‌به‌رهێنێك هه‌ست به دڵنه‌وای نه‌كات به تایبه‌ت كه هه‌ڵمه‌ته‌كه له ئه‌میر و وه‌زیره‌كانی ئێسته و پێشووی حكومه‌ت ده‌ستى پێكردووه.
ته‌نانه‌ت دڵهڕاوكێیهكه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه كاریان تێدا ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى كاریگه‌ری داده‌نێت له‌سه‌ر بازاڕی دراو به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تى سعودیه بڕیاری سڕ كردنى سه‌رمایه‌ى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه بدات.
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ر فراوانه‌ى ده‌ستى پێكردووه، محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵڵای جه‌دعان وه‌زیرى دارایی سعودیه ده‌ڵێ هه‌ڵمه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ى سه‌پاندنى یاسا دێت به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوكات چالاككردنى دامه‌زراوه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه.
به‌گوێره‌ى هه‌ندێ راپۆرتی میدیایی ناوخۆى سعودیه، ئه‌وانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌یانگرێته‌وه له هوتێل ریتز كارلتون ده‌ست به‌سه‌ر كراوون، هه‌مان ئه‌و هوتێلهى هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ستپێشخه‌ری داهاتووى وه‌به‌رهێنان له سعودیه‌ى لێ ئه‌نجامدرا كه ئه‌وانه‌ى ئێسته ده‌ستگیركراوون به‌شێكى سه‌ره‌كى به‌شداری ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بوون.
45.8 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌ى حه‌وت وه‌به‌رهێنى ده‌ستگیر كرا‌و
به‌گوێره‌ى داتا سه‌ره‌تاكان، سه‌رمایه‌ى ته‌نیا حه‌وت وه‌به‌رهێنى ده‌ستگیر كرا‌و 45.8 ملیار دۆلار ده‌بێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه زیاتر له 11 ئه‌میر و چه‌ندان وه‌زیری كابینه‌ى ئێسته و پێشووى حكومه‌ت و چه‌ندان پیاوى كاری سعودی گرتۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ناوه‌كانیان به ته‌واوه‌تى ئاشكرا نه‌كراوه. به‌ڵام به‌گوێره‌ى داتاكانى بازاڕی دراوی سعودی له‌سه‌ر كۆمپانیاكان، هه‌روه‌ها داتای بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر سه‌رمایه له ئاستى جیهاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رمایه‌ی ته‌نیا حه‌وت له وه‌به‌رهێنه‌رانى ده‌ستگیر كرا‌و له ناو لیسته 50 كه‌سیه داوا كراوه‌كه‌دا، 45 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ده‌بێت كه به‌پێى فه‌رمانى پادشایه‌تى سه‌رمایه‌كانیان سڕ كراون.
شاره‌زایانى ئابووری رایانوایه به‌رده‌وام بوونى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وا ده‌كات دۆخى ئابووری سعودیه دووچاری ئیفلیجی ببێت به تایبه‌ت سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنی سعودیه تا ئێسته به ده‌ست ئه‌میر و خانه‌واده‌ى گه‌وره وهبهرهێنهرهكانن، كه ته‌نیا ئه‌میر وه‌لید بن ته‌ڵاڵ سه‌رمایه‌كه‌ى 18 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاره.
هاوكات سه‌رمایه‌ى محه‌مه‌د عه‌مودی گه‌وره پیاوى كاری سعودیه به 12 ملیار دۆلار و به‌كر بن لادن سه‌رۆكى گروپی بن لادن حه‌وت ملیار ده‌بێت، سالح كامل سه‌رۆكى گروپی دله به‌ره‌كه سێ ملیار و 700 ملیۆت دۆلار، وه‌لید ئیبراهیم خاوه‌نى گروپی كه‌ناڵه‌كانى (MBC) سه‌رمایه‌كه‌ى دوو ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، عه‌مرو ده‌باغ سه‌رۆكى گروپی ده‌باغ سه‌رمایه‌كه‌ى ملیارێك دۆلار ده‌بێت.
به‌ڵام تا ئێسته له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ى ئه‌میر و وه‌زیره‌كانى دیكه‌ى ده‌ستگیر كراوون هیچ زانیارییه‌كى دروست نیه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى راپۆرته ناوخۆییه‌كانى میدیای سعودی هیچ ئه‌میرێك سه‌رمایه‌كه‌ى له ملیارێك دۆلار كه‌متر نیه
به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌تى سعودیه به (رۆیته‌رز)ى راگه‌یاندووه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ ده‌ستگیر كراوان، شووشتنه‌وه‌ى پاره، دانى به‌رتیل، به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی دیارترین تۆمهتهكانن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنه هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى روانگه‌ى سعودیه بۆ 2030 كه ئامانج لێى هه‌مه‌ڕه‌نگ كردنى داهاته له سعودیه كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى پادشایه‌تى سعودیه رای گه‌یاندووه.
گراهام گریفیس گه‌وره شیكاری ئابووری له ناوه‌ندی راوێژكاری كونترول ریسكس، ده‌ڵێ ئه‌و دۆخه سه‌ره‌تا ترسێكى گه‌وره لاى به‌شێك له وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كان له سعودیه دروست ده‌كات.
ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته وایكردووه بازاڕی دراوی سعودیه دووچاری هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی به‌رده‌وام ببێت.
مازح رویح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئیداره‌ى كۆمپانیاى سه‌یف بۆ نێوه‌ندگیری دارایی له سعودیه ده‌ڵێ ره‌وشی ئێسته‌ى بازاڕی دراو، رۆژانه دووچاری شۆك ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌رچی پشتگیری حكومه‌ت هه‌یه بۆ رێكخستنى بازاڕ و رێگه گرتن له داڕمان.
رویح ده‌ڵێ 40%ى ناوى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له بازاڕی دراوی سعودیه ناویان هه‌یه خاوه‌نه‌كانیان ئه‌وانه‌ن ئێسته ده‌ستگیر كراوون، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كى دڵه‌ڕاوكێی بازاڕه كه كه‌س نازانێت داهاتووى ئه‌و كۆمپانیایانه چی به‌سه‌ر دێت.