دوای ئەوەی ڤلادمێر پوتین لێدوانێکی
لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە بڵاوکردەوە، نرخی نەوت دوای دوو کاتژمێر بەرزبووەوە.
لە دەوروبەری کاتژمێر 1349 بەکاتی
گرینیج، نرخی نەوت بەرز بووەوە، 2.43 لە سەد نرخی نەوتی برنت زیادی کرد، نرخەکەی بووە 53.19 دۆلار بۆ
یەک بەرمیل، نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 51.04 دۆلار بۆ بەرمیلێک.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوای لێدوانی سەرۆکی رووسیا ڤلادمێر پوتین
هات، ئەمڕۆ دووشەمم، رایگەیاند رووسیا ئامادەیە هاوبەشی بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپێک
بکات.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵی لێدوانەکەی پوتین
لەبارەی پابەند بوونی رووسیا بە دابەزاندنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کلیک لێرە بکە.
وشە/ ئار تی، رێبین محەمەد