مسته‌فا ئۆزجه‌لیك چاودێری سیاسی له توركیا و سه‌رۆكی گشتیی پارتی ئازادی كوردستان (PAK) له باكوری كوردستان بۆ ''وشه'' ده‌ڵێت، له دنیادا هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه پرسیارێكه و له گه‌ل كراوه، گه‌ل بڕیاری خۆی داوه و ده‌بێت دنیا رێز له ئیراده‌ی گه‌ل بگرێت.
به بۆچوونی ئه‌م كه‌سایه‌تییه سیاسییه ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ك زارۆكێك له دایك بووه و كه‌س ناتوانێ ئه‌م زارۆكهیه بكوژێت، به‌غدا و تاران پێش ریفراندۆمیش هه‌وڵی هێرشكردن بۆ سه‌ر كوردستانیان داوه، هه‌موو كات ئامانجیان ئه‌وه بووه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ناو ببه‌ن.
پێشتر جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڤپه‌یڤینێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا باسی كوردستانی كردووه و قسه‌كانیشی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان ئاماژه‌ی پێ كرد، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به هاوكاری ئێران هه‌ر له زووه‌وه پلانی ئه‌وه‌یان داڕشتووه هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به تایبه‌ت كه‌ركووك.
ئوزجه‌لیك ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه هه‌ڵویسته‌كان و پلانه‌كان و لێدوانه‌كانی به‌غدا هه‌مووی وه‌ك رۆژ ئاشكرایه، پلانی داخراون له ژووره تاریكه‌كاندا دژی كورد دایانڕشتوون و ده‌شزانن كورد یه‌كه‌م گه‌له له ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیی و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به پشتبه‌ستن به بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داوای مافی خۆی ده‌كات.
پێویسته بگوترێت عێراق گوشاری خستووه‌ته سه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و كوردیش ته‌نیا بڕیاری سڕكردنی داوه، ئه‌و بڕیاره‌ش له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا پێشوازی لێ كراوه. به گوته‌ی ئۆزجه‌لیك عێراق هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه عه‌قڵ و تێگه‌یشتیان كێشه‌ی هه‌یه و مێشكیان ته‌نیا بیر له سته‌م و دیكتاتۆری ده‌كاته‌وه و نه‌یانویستووه له دنیا تێبگه‌ن.
وشه/ دهۆك- كاروان باعه‌درێ