مۆزەخانەی مەدام تۆسۆ كە مۆزەخانەیەكی زۆر ناوداری لەندەنە، ئامادەكاری دەكات بۆ دانانی پەیكەرێكی لە مۆم دروستكراوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا، بڕیارە ئەو پەیكەرە لەو رۆژە پێشان بدرێت كە ترەمپ دەچێتە كۆشكی سپییەوە.
ئاژانسی "رۆیتەرز" هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، لە ئێستەوە كار بۆ دروستكردنی ئەو پەیكەرە دەكرێت كە دروست لە ئاست كێش و قەبارەی ترەمپە، هاوكات پەیكەرەكە لە مۆم دروست دەكرێت كە لەو مۆزەخانەیەدا، زۆربەی سەرۆكەكانی دنیای تێدایە.
دواتریش "رۆیتەرز" لەسەر زاری كارگێڕیی مۆزەخانەكە روونی كردووەتەوە، بڕیارە لە رۆژی 20ی كانوونی دووەمی داهاتوو كە ترەمپ بۆ راییكردنی كارەكانی دەچێتە كۆشكی سپییەوە، ئەو پەیكەرە ئامادە بكرێت و پێشان بدرێت.
وشە/ رۆیتەرز. وشیار