دانیشتن له‌سه‌ر زه‌وی یان كورسی بۆ ئه‌وه‌یه پشوو به جه‌سته‌ت بده‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێوازه جیاوازه‌كانی دانیشتن، ده‌توانێت چه‌ند نهێنییه‌ك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت بدۆزێته‌وه كه تا ئێسته نه‌تزانیوه.
به پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه دانراوه، شێوازی دانیشتنی خۆت هه‌ڵبژێره، لێره‌وه كه‌سایه‌تیت بناسه:
ژماره 1: ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه قاچه‌كانت له‌سه‌ر یه‌كتری داده‌نێیت، واته به چوارمشقی داده‌نیشیت، ئه‌وا تۆ كه‌سایه‌تییه‌كی كراوه‌ت هه‌یه، حه‌زت له ژیانه و زۆر گرنگی به خه‌م و كێشه‌كانت ناده‌یت، ئه‌م كه‌سانه‌ی ئاوا داده‌نیشن، به‌زۆری هه‌ستی میهره‌بانی تێیاندا به‌دی ده‌كرێت.
ژماره 2: دانیستن له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ، پێناسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه متمانه‌یان به خۆیان زۆره، ئه‌و ژنانه‌ی به‌م شێوه‌یه داده‌نیشن، جێگه‌ی باوه‌ڕن و شایانی ئه‌وه‌ن متمانه‌یان پێ بكرێت له هه‌موو كارێكدا، هه‌روه‌ها زۆر باش ده‌زانن چۆن سوود له كاته خۆشه‌كانیان وه‌ربگرن.
ژماره 3: ئه‌م جۆره دانیشتنه تایبه‌ته به كه‌سایه‌تییه ورده‌كان، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م جۆره داده‌نیشن، هه‌میشه ده‌یانه‌وێت زۆر به وردی له شته‌كانی به‌رامبه‌ریان بڕوانن و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی بزانن، ئه‌مه‌ش شێوازێكی ئاسانه بۆ چاودێریكردنی ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كه‌یان، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێ بكات، ئه‌م كه‌سانه‌ش زیاتر له جارێك بیر ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به‌و شێوه‌یه داده‌نیشن.
ژماره 4: دانیشتن له‌سه‌ر كورسی و قه‌نه‌فه و ده‌ستگرتن به ده‌سكه‌كانییه‌وه، ئیشی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ستیارن، به هه‌ستیاری ته‌ماسای هه‌موو ڕووداوێكی ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه به‌و شێوه‌یه هه‌ستیار و وردن، به‌ڵام خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزن و لایه‌نی ده‌روونییان هه‌میشه جێگیره.
ژماره 5: له‌سه‌ریه‌ك دانانی ده‌سته‌كان چه‌ندان خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌هێزی، بڕوا به‌خۆبوون و پارێزگاریكردن له خود، ئه‌مانه‌ش به پێی شوێن و كاتی دانیشتنه‌كه ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌م هه‌ستانه به بێ ویستی خۆیان لایان دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌رداومی به‌م شێوه‌یه دابنیشیت، وات لێ ده‌كات كه‌سایه‌تییه‌كی خۆهه‌ڵقورتێنه‌رت هه‌بێت، له‌گه‌ڵ بینین و بیستنی هه‌ر شتێك‌دا، تۆ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت و بڕیار له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده‌یت.
ژماره 6: به‌ستنه‌وه‌ی ڕانه‌كان به یه‌كتر و دانانی هه‌ردوو ده‌ست له باوه‌شدا، وا ده‌كات كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌رم و نیان و هێورت پێ بدات، له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر قسه ناكه‌یت و بێ ده‌نگیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هاوڕێ، هاوسه‌ر و كه‌سه نزیكه‌كانت زۆر باشیت، قسه‌كانیشت زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كات، چونكه ڕاستگۆ و ڕاشكاویت.