ژنانی باڵا كورت یان مامناوه‌ند، هه‌میشه كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه نازانن چی بكه‌ن تا باڵایان به شێوه‌یه‌كی به‌رزتر له خۆیان ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی جوانی و سه‌رنجڕاكێشی باڵایان به دیار بخه‌ن، ده‌بێت بزانن چۆن جله‌كانیان هه‌ڵبژێرن.
ماڵپه‌ڕی "
میسر ئه‌لیه‌وم" به‌م شێوه‌یه یارمه‌تی ژنانی باڵا كورت ده‌دات، چۆن بتوانن به‌رگی گونجاو هه‌ڵبژێرن، تا باڵایان به‌رزتر ده‌ربكه‌وێت:
_ ڕه‌نگی گونجاو بۆ پێڵاو:
ده‌زانین پێڵاوی به‌رز فێڵی هه‌موو ژنێكی باڵا كورته تا به‌رزتر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن ڕه‌نگی تۆخی پێڵاو، وا ده‌كات باڵا كورتتر ده‌ربكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه وا باشتره ڕه‌نگی بێجی و قاوه‌یی كاڵی نزیك له ڕه‌نگی پێستیان له پێ بكه‌ن.
_ جلی خه‌تخه‌ت:
خۆی ئه‌گه‌ر جلی خهتخهتیان له‌به‌ر كرد، باشتره ئه‌و مۆدێلانه هه‌ڵبژێرن كه خه‌ته‌كانی ستوونی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌زیان كرد جلی خه‌تخه‌تی ستوونی بپۆشن، باشتره سه‌ر یان خواریان شتێكی ساده بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری نه‌بن به شتێكی خه‌تخه‌تی كورت و باڵایان درێژتر ده‌ربخه‌ن.
_ كه‌مه‌ری به‌رز:
ئه‌گه‌ر ته‌نووره‌ی درێژ له‌به‌ر بكه‌ن درێژتر ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌زیان له پۆشینی ته‌نووره‌ی كورت بوو، باشتره ئه‌و جله‌ی له سه‌ره‌وه له‌به‌ریان كردووه، بیبه‌نه ناو ته‌نووره‌كه و ته‌نووره‌ی كه‌مه‌ر به‌رز هه‌ڵبژێرن.
_ به‌ستنی پشتێن:
ئاسایییه كراس یان بلووسی یه‌ك پارچه‌ی درێژ له‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتێنێك له كه‌مه‌ریان ببه‌ستن، ئه‌وا باڵایان درێژتر ده‌رده‌كه‌وێت.
_ پانتۆڵی دڕا‌و:
ئه‌گه‌ر حه‌زیان كرد پانتۆڵی مۆدێل دڕا‌و له‌به‌ر بكه‌ن، باشتر وایه له‌گه‌ڵ پێڵاوی بنبه‌رز بیكه‌ن و خوارووی پانتۆڵهكهش كه‌مێك هه‌ڵبكه‌ن، تا باڵایان به‌رزتر ده‌ربكه‌وێت.