ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له‌وانه‌ی ده‌ته‌وێ ئایفۆن X بكڕی و ده‌مێكه چاوه‌ڕێی بكه‌وێته بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه، ده‌بێ هۆشداریی چه‌ند خاڵێكی گرنگ بیت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ت به خه‌سار نه‌ڕوات.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگترین ئه‌و هۆشدارییانه‌ن كه پێویسته پێڕه‌ویان بكه‌یت:
یه‌كه‌م: ئایفۆن X له بازاڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام له بازاڕه‌كانی كوردستان به هه‌زار و 700 دۆلار (كه‌متر یان زیاتر) ده‌یفرۆشن، واته ئه‌گه‌ر ئاگات لێ نه‌بێ، 700 دۆلاری زیاده ده‌ده‌ی.
دووه‌م: پێش ئه‌وه‌ی بیكڕی، له فرۆشگه‌كه تاقی بكه‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی شه‌حنه بێ وایه‌ره‌كه‌ی، زۆر كه‌س تاقی كردووه‌ته‌وه و ئیشی نه‌كردووه.
سێیه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیشته‌كانی شووشه‌یه، هه‌ندێك جار هه‌ر له پاكه‌ته‌كه‌یدا شكاوه.
چواره‌م: هه‌ر كه ئایفۆن X ده‌كڕی، ده‌بێ به‌رگێكی گلاس له هه‌ردوو دیوی بده‌ی، له هه‌موو ئایفۆنه‌كانی تر زووتر شوخت ده‌گرێ.
پێنجه‌م: ئاگات لێ نه‌بێ هه‌رگیز لێت نه‌كه‌وێ، چونكه له به‌رزیی یه‌ك مه‌تره‌وه بكه‌وێ، جامه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌شكێ.
شه‌شه‌م: نرخی چاككردنه‌وه‌ی زۆر گرانه و له هه‌موو مۆبایله‌كانی پێش خۆی زۆرتری تێ ده‌چێ. ته‌نیا نرخی چاككردنه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی نزیكی 300 دۆلاری ده‌وێ.
حه‌وته‌م: چاوی هه‌ستیاری سكویریتی مۆبایله‌كه ڕه‌نگه وه‌ك پێویست كار نه‌كات، چه‌ندان به‌ڵگه سه‌لماندوویانه بۆ زۆر كه‌س وه‌ك پێویست نه‌بووه.