ئه‌مه وێنه‌یه‌كی پزیشكیی ده‌روونییه، زانایان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان به پێی به‌كارهێنانی لای چه‌پ یان ڕاستی مێشك به‌كاریان هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان دیاری بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر به وردی له وێنه‌كه بڕوانی، وێنه‌ی ژنێك یان پیاوێك ده‌بینیت.
_ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا ژنه‌كه‌ت بینی، ئه‌وا تۆ لای چه‌پی مێشكت به‌كار ده‌هێنیت، ئه‌مه‌ش مانای وایه تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌موو زانیارییه‌كانی كه پێویسته كۆی ده‌كه‌یته‌وه، ئینجا بڕیار له شتێك ده‌ده‌یت، ئه‌م جۆره كه‌سانه خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئازادن، ده‌توانن له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و شته بده‌ن كه بینیویانه، كه‌سێكی باشن و ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره بارودۆخێكدا خۆیان بگونجێنن، توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان هه‌یه.
_ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا پیاوه‌كه‌ت بینی، كه‌واته لای ڕاستی مێشكت به‌كار ده‌هێنیت، ئه‌م جۆره كه‌سانه كاتێك شتێك ده‌بینن، یه‌كسه‌ر ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به ئه‌نجام و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، دواتر ده‌كه‌ونه وه‌رگرتنی ورده‌كاری له‌سه‌ری، ئه‌مه‌ش واته شێوازی بیركردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر خێرایه و زوو شته‌كانیان لا ڕوون ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك كات كێشه بۆ كه‌سایه‌تیت دروست ده‌كات، چونكه پێش ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت له به‌رده‌ست بێت، بڕیار ده‌ده‌یت.