به‌رنامه‌یه‌كی ساخته‌ی وه‌تسئاپ بۆ مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كان له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانییه‌وه زیاتر له ملیۆنێك جار داونلۆد كراوه كه به‌رنامه‌كه ساخته بووه.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
lifehacker " دا هاتووه، به‌رنامه‌یه‌كی واتس‌اپ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سی شاره‌زاوه به‌شێوه‌یه‌كی ساخته بۆ مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كان دروست كراوه، پێش ئه‌وه‌ی گووگڵ ئه‌و به‌رنامه ساخته‌یه بسڕێته‌وه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی وه‌تسئاپه‌وه زیاتر له ملیۆنێك جار دوانلۆد كراوه.
به‌رنامه ساخته‌كه له ژێر ناوی ئه‌پده‌یتی مه‌سنجه‌ری وه‌تسئاپ بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆمپانیای وه‌تسئاپ خۆی ئه‌و به‌رنامه‌ی دروست كردبێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م به‌رنامه ساخته‌یان بۆ مۆبایله‌كانیان داونلۆد كردووه، ئاشكرایان كردووه كه دوای دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه، ڕێكلام له ناویدا ده‌ركه‌وتووه و به‌رنامه‌ی تر بۆ ناو مۆبایله‌كانیان دابه‌زیوه .
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره‌یان كردووه، له ژێر ناوی كۆمپانیای دروستكردنی وه‌تسئاپه‌وه كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه و هه‌مان ناویان بۆ به‌رنامه‌كه داناوه، به‌ڵام له‌جیاتی بۆشایی نێوان دوو وشه‌ی پێكهێنه‌ری ناوی كۆمپانیاكه پیتێكی تریان به‌كار هێناوه كه له بۆشایی نێوان دوو وشه‌ی پێكهێنه‌ری كۆمپانیاكه ده‌چێت، جیاوازی نێوان بۆشایییه‌كه و پیته دروستكراوه‌كه به‌جۆرێك نه‌بووه تا به‌كارهێنه‌رانی وه‌تسئاپ بیناسنه‌وه.
ئۆرجیناڵ
ساخته