له كامێرای چاودێری ناو تاكسییه‌كه‌وه له نیویۆرك، دزێك ئاشكرا كرا كه خۆی به قسه و سه‌یركردنی شۆفێره‌كه‌وه سه‌رقاڵ كرد تا هه‌موو پاره‌كانی لێ دزی.
ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، سێ هاوڕێن له‌ناو تاكسییه‌ك به‌ره‌و شوێنێك ده‌چن له شاری نیویۆرك، به‌ڵام یه‌كێك له كچه‌كان له نێوان هاوڕێكانی و له به‌رده‌م سندووقی پاره‌كان دانیشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه به سه‌یركردنی شۆفێره‌كه و قسه‌كردن، كابرای شۆفێر فریو ده‌دات و هه‌موو پاره‌كانی لێ ده‌دزێت، ئه‌وه‌ی باشه به هۆی كامێرای چاودێریی ناو تاكسییه‌كه‌وه، ڕاسته‌وخۆ توانرا دزییه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت و بگیرێت.