زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناو و ناوبانگیان به دنیا بگات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌سی ناودار له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به دنیا ناسێنراون كه هه‌رگیز بیریان له شتی وا نه‌كردووه‌ته‌وه و به ڕێكه‌وت بۆیان ڕه‌خساوه.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كن:
_ مایك فارشافسكی:
ئه‌م پزیشكه وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی تر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌كانی ڕۆژانی بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌شخه‌یی و جه‌سته سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌یه‌وه، بوو به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی ئینستاگرام، له لایه‌ن چه‌ندان براندی جلوبه‌رگیشه‌وه بۆ نمایشی جله‌كان بانگ كرا.
_ ئه‌رشه‌د خان:
ئه‌م چایچییه پاكستانییه وێنه‌یه‌كی به ڕێكه‌وت له كاتی چا تێكردن گیرا، دوای ئه‌وه جوانییه‌كه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا و بوو به یه‌كێك له نمایشكاره ناوداره‌كانی جلوبه‌رگی ماركه جیهانییه‌كان.
_ بادی وینكڵ:
كوڕه‌زاكه‌ی به ڕێكه‌وت وێنه‌یه‌كی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، دوای ئه‌مه ناوبانگی ده‌ركرد و ئێسته زیاتر له سێ ملیۆن و 200 هه‌زار فانی هه‌یه.
_ saltbae:
نوسڕه‌ت گۆكچه چێشلێنه‌رێكی ئاسایی بوو، له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان كاری ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌تای ساڵی 2017 ڤیدیۆیه‌كی خۆی له كاتی ئاماده‌كردنی گۆشت بڵاو كرده‌وه، كه به شێوازێكی جیاواز خوێی به‌سه‌ردا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به ماوه‌یه‌كی كورت بینه‌ر و ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد، بۆیه ئێسته نۆ ملیۆن و 400 هه‌زار فانی هه‌یه و به saltbae ناسراوه.