بە ڤیدیۆ.. لە كەركووك خۆبەخشەكان هامەڕێكی حەشدی شەعبی تێك دەشكێنن
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تشرینی دووەم، لە هەردوو گەڕەكی "شۆریجە" و "پەنجا عەلی" لە كەركووك هێرش كراوەتە سەر هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی.
پەیامنێری "وشە" لە كەركووك ڕای گەیاند، لە گەڕەكی شۆریجە و پەنجا عەلی شەڕ چەند خۆبەخشێك هێرشیان كردە سەر هێزە عێراقییەكان و چەكدارانی حەشدی شەعبی و "هامەڕێكیان" تێكشكاند.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆی دەردەكەوێت كە بەهۆی هێرشی خۆبەخشەكانەوە هامەڕێكی حەشدی شەعبی گڕی گرتووە و تێكشكاوە.
وشە -
محەمەد میران