کتێبخانەی گشتی فانکوفر لە نەخشەسازی ئەندازیاری تەلارسازی "موشیە سافادی"یە، ئەم کتێبخانەیە زیاتر لە نۆ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کتێب و لە نێوانیشیان گۆڤاری سی دی و سی دی ڤیدیۆیی لەگەڵە.
کتێبخانەی گشتی فانکوفر یەکێکە لە گرنترین کتێبخانەکانی وڵاتی کەنەدا، ڕۆژانە خۆشەویستان و کتێبدۆستان و خوێنەران، ئەو کەسانەی بڕوایان بە بە کتێب هەیە، لە کەشوهەوای گونجاودا سەردانی کتێبخانەکە دەکەن و چەندان کاتژمێری گرنگ و درێژیان لێ دەڕفێنێ.
ئەوەیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کتێبخانەکە سەرکەوتوو نەبووە لەوەی خوێنەرانی گەورە بۆ خۆی ڕاکێشێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی بچووکەکان کاتەکانیان بە سوودەوە بەڕێ دەکەن.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، ژمارەی سەردانکارانی زیادی کرد، بەوەیش ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە شەش ملیۆن و ٩٠٠ هەزار خوینەر. ئەوانەیشی، کە کتێب بە سپاردە وەردەگرن، ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٩ ملیۆن و نیو.
ئەو کتێبانەی، کە خوێنەرانی ئەم کتێبخانەیە بە سپاردە وەریدەگرن بریتین لە: کتێبی کاغەزی و کتێبی ئەلیکترۆنی، سی دی لێزەری، سی دی و گۆڤاری سی دی.
کتێبخانەکە نزیکەی ٤٢٨ هەزار چالاکی پێشکەش دەکات، ئەمەیش لە ڕیگەی ٢٢ پێگەی ئەلیکترۆنی ئینتەرنێتی.