كام میوه‌ باشترینیانه‌؟

:: PM:06:08:11/11/2016 ‌
باشترین جۆری میوه‌كان، تام ترشه‌كانن، پزیشکان ئاشکرای دەکەن ئەو ئافرەتانەی بەردەوام حەزیان لە خواردنی ئەو جۆرە میوانەیە كه‌ ترشی زۆری لە گەڵدایە وەکك پرتەقاڵ، سندی، لیمۆ و سێوی ترش، لە مەترسی تووشبوون بە جەڵدەی مێشک دوور دەکەونەوە و رێژەی تووشبوان بە جەڵدەی مێشک لەم ئافرەتانەدا کەمترە لە چاو ئەو ئافرەتانەی میوەی ترش ناخۆن.

لە سەر ئەم بابەتە پزیشکان هەڵساون بە توێژینەوەیەکی زانستی، ئەوان لە سەر خۆراکی ڕۆژانەی  132 هه‌زار و 600 ژن لێکۆڵینەوەیان کردووە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە، مەترسی تووشبوون بە جەڵدەی مێشک  لە لایەن ئەو رێژە ئافرەتانەی پابەند بوونە بە خواردنی میوەی ترش بەرێژەی 20% کەمتر لە ئافرەتانی تر بووە.

پزیشکان میوە ترشەکان بۆ ئافرەتان بە سوود دەزانن و پێویستە ئافرەتان ئەم جۆرە میوانە بخەنە ناو خۆراکی رۆژانەیانەوە، چونکە میوە ترشەکان برێکی باش مادەی فلافونوید و ئەنتی ئۆکسیدی تێدایە کە بەرگری دەکات لە تووشبوون بە جەلدەی مێشک لە ژناندا.

sabah






وشە - عه‌لی سدیق