نوجێفی: شەڕی ئەمەریكا و ئێران كارەسات بەسەر عێراق دێنێت

:: AM:09:20:11/11/2017 ‌
جێگرێكی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرای كرد، ئەمەریكا و ئێران گرژییەكانی نێوانیان توندتر بووەتەوە و مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هەردوو وڵات هەیە، لە ڕوودانی ئەم جەنگەیش عێراق دەبێتە گۆڕەپانی جەنگ و گەلی عێراق تووشی گەورەترین كارەسات دەبێتەوە، بۆیە پێویستە هەمووان كار بكەن و ڕێ نەدەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی ئەو جەنگە.

ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە واشنتن لەمیانەی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی "جەزیرە" ڕای گەیاند، ناوچەكە خەریكە هەڵدەگەڕێتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە و گرژی لە نێوان ئەمەریكا و ئێران زیاتر دەبێ، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەكانی عێراق دەكەین، بۆ ئەوەی كار بكەن و ڕێ نەدەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی ئەو جەنگە، پێویستە ئەمەریكا و ئێرانیش بەڵێن بدەن كە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە ناو خاكی عێراق ڕوو نەدات.

هەروەها گوتی، ژمارەیەكی تەواوی هێزی ئەمەریكا لە عێراقن، لەلایەكی ترەوەیش میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە تەواوی عێراق بڵاو بوونەتەوە، بە دڵنیایییەوە ململانێ و بەریەككەوتنی ئێران و ئەمەریكا دەبێتە هۆی كارەساتێكی گەورە بۆ گەلی عێراق و دەبین بە خۆڵەمیشی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د