خۆر به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوا، دووكانداره‌كان به‌دڵخۆشی و شادومانییه‌وه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی دووكانن، ده‌خوازن زوو بگه‌نه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان و تاوێ پشوو بده‌ن و ماندوویه‌تی جه‌سته‌یان ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مین به‌دڵته‌نگی و خه‌مبارییه‌وه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی قوماشه ڕه‌نگ ئاڵواڵاكانه. ئه‌و، 25 ساڵه به‌ڕه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانێ، تروسكایی و ئومێدی نییه، چونكه خه‌و له ھه‌گبه‌ی مانه‌وه و ژیانیدا نییه.
سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مین كه ناسراو به سه‌ڵاحه‌دین كوتاڵفرۆشه، له بازاڕه چكۆڵه‌كه‌ی شاره‌دێی ته‌قته‌ق دووكانێكی مامناوه‌ندی ھه‌یه، به‌درێژایی ته‌مه‌ن به كوتاڵفرۆشییه‌وه خه‌ریك بووه، سێ ژنی ته‌مه‌ن سه‌رووی چل ساڵ له دووكانه‌كه‌یدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن و به‌دوای قوماشی كووده‌ری ڕه‌نگی داخراو ده‌گه‌ڕێن و به ھێمنی و به ورته به‌یه‌كتر ده‌ڵێن ئه‌و ته‌مه‌نه‌مان ڕۆیشت، قوماشی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بكه‌ین به لیباس، له به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاحه‌دین ده‌بێژێ: ئێوه گه‌نج و جوانن، ھه‌موو جۆره ڕه‌نگ و جۆره قوماشێكتان لێ دێ، سه‌یری ئه‌م قوماشه كشمیرییانه بكه، چه‌ند نایابه؟.
به‌وته‌ی خۆی، سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مین 25 ساڵه خه‌وی لێ نه‌كه‌وتووه، سه‌رگوزه‌شته و چیرۆكی خه‌و لێنه‌كه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ھه‌فته‌نامه‌ی "وشه" گێڕایه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م له خانه‌وه‌دایه‌كی كه‌مده‌رامه‌تی گوندی قه‌میشه‌ی شاره‌دێی ته‌قته‌قی سه‌ر به‌شارۆكه‌ی كۆیه له دایك بووه، له سه‌ره‌تای منداڵی و پێگه‌یشتنی جه‌سته‌یییه‌وه له‌پێناو به‌رده‌وامی به‌ژیان به كاری جیاوازی دێھاته‌وه سه‌رقاڵ بووه، له ماوه‌ی كاركردنیشیدا، چه‌ندان جار ڕووبه‌ڕووی ناخۆشی و نه‌ھامه‌تی بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه، ئێسته خه‌وی لێ ناكه‌وێ.
سه‌ڵاحه‌دین ساڵی ١٩٧٤ له به‌رزایییه‌كی نزیك دێھاته‌كه‌یان به‌ربووه‌ته‌وه و تووشی پشتئێشانی زۆر بووه، به‌گوته‌ی خۆی پشتی شكاوه، به‌ڵام به‌ھۆی خراپی دۆخی دارایی و نه‌بوونی پاره، سه‌ردانی پزیشكی نه‌كردووه، له دوای تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌كی زۆر، ھه‌ستی كردووه ئازار و ئێشی پشتی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێ، له‌به‌رئه‌وه بایه‌خی به پشتی نه‌داوه.
سه‌ڵاحه‌دین ته‌نیا جارێك تووشی ئاریشه‌ی ژیان و ماندووبوون و ئازاری جه‌سته نه‌بووه، له‌كاتی تۆپـبارانكردنی نـاوچه كـوردییه‌كانی ھـه‌رێمی كوردسـتان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عســه‌وه، بـه‌مـه‌بـه‌ستی پاراستنی گیان و سـه‌لامه‌تی ڕووه و حـه‌شـارگه‌یه‌كی نـاوچـه‌كه ده‌ڕوا، لـه‌دوای تـاوێ مانه‌وه، به‌شێكی حه‌شارگه‌كه به‌سه‌ریدا ده‌ڕووخێ و ته‌واوی جه‌سته‌ی تووشی ئێش و ئازار ده‌بێ.
سێ ده‌یه‌ی كۆتای سه‌ده‌ی ڕابردوو، ھه‌میشه نه‌ھامه‌تی و به‌دبه‌ختی بۆ سه‌ڵاحه‌دین ھێناوه، به‌جۆرێ ئالووده‌ی بوون، چونكه ھیچ ده‌یه‌ك نه‌بووه به‌بێ كێشه بۆ سه‌ڵاحه‌دین به‌كۆتا بێ، ساڵێك له‌دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی باشووری كوردستان و كۆڕه‌وه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی مانگی نیسان، سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر خانوو به‌ربووه‌ته‌وه خواره‌وه و ماوه‌ی 45 سه‌عات له نه‌خۆشخانه بێ ھۆش بووه، له‌و ساته‌وه ته‌نیا 10 شه‌و خه‌وی لێ كه‌وتووه، ئیتر خه‌و و شه‌و و سه‌ڵاحه‌دین له یه‌كتر ده‌تۆرێن.
ھه‌میشه له‌ڕێی نه‌خۆشخانه و پزیشك بووه، له‌ھه‌ر كوێیه‌ك ناوی دكتۆرێكی شاره‌زا و زیره‌ك بگوترایه، ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ده‌كرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریش نزیكه‌ی ١٥ جار كاره‌بایان له‌سه‌ری داوه، به‌ڵام نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری بكرێ. دكتۆره‌كان گوتوویانه: "خوێنی مه‌ییو له‌ناو سه‌رتدا ماوه، ھه‌میشه سه‌رت سڕه. یا كیسه‌ی ئاو له‌ناو سه‌رتدایه" ناشتوانین لێزه‌ر ئاراسته‌ی سه‌رت بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ری مردن ھه‌یه. دواجار فه‌رموویانه له كوردستان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ت ناكرێ، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ری ھه‌یه.
ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی سه‌ڵاحه‌دین له ئێران چاره‌سه‌ری ھه‌یه، به‌ڵام بارودۆخی ئابووری لاوازه و توانای چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نییه. ئه‌و، ده‌خوازێ حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه ھاوكاری بكه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌رچی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری ناوێ.
خه‌و لێنه‌كه‌وتنی سه‌ڵاحه‌دین، گرفتی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی دروست كردووه. ھاوژینه‌كه‌ی ده‌ڵێ: ئێمه شه‌وانه ده‌خه‌وین و سه‌ڵاح به‌ته‌نیا داده‌نیشێ، له‌دوای تاوێ له نوستنم ھه‌ڵمده‌ستێنێ و ده‌ڵێ بۆ ده‌خه‌وی؟ من خه‌وم لێ ناكه‌وێ تۆش مه‌خه‌وه.
ئه‌و ھاوژینه‌ی سه‌ڵاحه‌دین گوتی: سه‌ڵاح ھه‌میشه ھه‌وڵ ده‌دا بخه‌وێ، له‌م ژوور بۆ ئه‌و ژوور، له ژوورێ بۆ ده‌رێ، له ژوور و له‌سه‌ربان گوزه‌ر ده‌كا، به‌ھه‌موو جۆرێ ھه‌وڵ ده‌دا، به‌ڵام خه‌وی لێ ناكه‌وێ.
وشه/ ته‌قته‌ق