مه‌كیاج له‌گه‌ڵ ژن بووه‌ته هاوڕێیه‌كی ته‌مه‌ن، له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا به شێوازی جیاواز مه‌كیاج به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه یان گه‌نجن، بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بیانه‌وێت، به مه‌كیاجی هه‌ڵه خۆیان پیرتر ده‌رده‌خه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" ئه‌م چه‌ند ڕێنوێنییه‌ی پێشكه‌ش به ژنان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجتر له ته‌مه‌نی خۆیان ده‌ركه‌ون و مه‌كیاجی هه‌ڵه نه‌كه‌ن:
_ سه‌رڕوومه‌ت: باشتر وایه له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رڕوومه‌تدا ڕه‌نگی كاڵ هه‌ڵبژێرن و خۆیان له ڕه‌نگی تۆخ به‌دوور بگرن، چونكه سه‌رڕوومه‌تی تۆخ ڕوومه‌ته‌كانت لاواز و پیر پیشان ده‌دات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گه‌وره‌تر له ته‌مه‌نی خۆت ده‌ربكه‌ویت.
كرێمی "ئه‌ساس": ده‌بێت ڕه‌نگی ئه‌ساس وه‌ك ڕه‌نگی پێستی خۆت یان ژماره‌یه‌ك كاڵتر به‌كار بهێنیت، چونكه ئه‌گه‌ر زۆر كاڵ یان زۆر تۆخ بێت، له‌سه‌ر پێستت ده‌بێته گرێ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مه‌كیاجه‌كه‌ت له جیاتی گه‌نجتر ده‌رت بخا، پیرت بكات.
_ كل: كاتێك به كل یان قه‌ڵه‌م چاوت ڕه‌ش ده‌كه‌یت، ده‌بێت زۆر به وریایی ته‌نیا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چاوت ڕه‌ش بكه‌یت، چونكه به‌شی ژێره‌وه ڕه‌ش بكه‌یت چاوت بچووك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌ن ده‌رت ده‌خات.
_ برۆ: برۆی ته‌نك و باریك زۆر پیرت ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ گه‌نج و سه‌رنجڕاكێش ده‌ریكه‌ویت، برۆت له ڕه‌نگی قژت بگونجێنه و به شێوه‌یه‌كی گونجاویش به ئه‌ستووری چاكی بكه، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له به‌ته‌مه‌نتر ده‌ركه‌وتن.
_ مه‌سكارا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سكارا چاو گه‌شتر و جوانتر ده‌كاته‌وه، باشتر وایه ته‌نیا بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی برژانگت به‌كاری بهێنیت، چونكه به‌شی خواره‌وه‌ی پیرت ده‌كات.
_ سووراو: سووراو هه‌میشه به قه‌ڵه‌می "ته‌ختیت" بنه‌خشێنه، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات، لێوێكی گه‌وره و ئاڵترت هه‌بێت و دوور ده‌كه‌ویته‌وه له پیر ده‌ركه‌وتن.