زەیتی هەزبێلە كۆتایی بە قژ وەرین دێنێت

:: PM:02:06:11/11/2017 ‌

ڕۆنی ڕووەكی هەزبێلە بە باشترین و بە هێزترین چارەسەری سروشتی دادەنرێ، بۆ ڕێگری لە وەرینی قژ و كەچەڵبوون، دەتوانن لەمەودوا بەم ڕووەكە كۆتایی بە قژ وەرین بێنن و قژێكی پڕ و بەهێز و جوانتان هەبێت.

هەزبێلە ڕووەكێكی بەهارییە و لە كوردستانیش زۆر دەڕوێت، شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە ڕۆنی ئەم ڕووەكە چارەسەرێكی سیحری قژ وەرینە، جیا لەوەیش وەك دەرمانێكی پزیشكی زۆر سوودی لێ وەردەگیرێ و بۆ گرفتەكانی ئاوسانی سك و ڕیخۆڵە و دژە ئۆكسید و دژە میكڕۆب وەك چارەسەرێك هەژمار كراوە.

لێرەدا چۆنیەتیی بەكارهێنانی ئەم زەیتە گرنگە ڕوون دەكیەنەوە، كە هانی پێستی سەر دەدات جوڵانەوەی خوێن زیاد بكات و ببێتە هۆی ئەستووربوونی تاڵەكانی قژ. دەتوانن زۆر بە ئاسانی ئەو جۆرە زەیتە لە ماڵەوە بەرهەم بێنن و بەكاری بهێنن.

چۆنیەتیی بەكارهێنان

یەكەم: بە ڕۆنی هەزبێلە پێستی سەر ڕۆژانە مەساج بكەن، دوو دڵۆپ لە زەیتی هەزبێلە لەگەڵ زەیتی جۆجۆبا یان زەیتی گوێز هیند تێكەڵی یەكتر بكەن، بۆ ماوەی 3 خولەك پێستی سەرتلتی پێ بشێلن، پاشان بە ئاو بیشۆ .ئەگەر بە شێوەیەكی رۆژانە ئەم كردارە ئەنجام بدرێت تاڵەكان بەهێزتر دەبن و قژ وەرین كۆتایی دێت.

دووەم: بەكارهێنانی شامپۆی قژ، ئەو شامپۆیەی بۆ قژ شۆردن بەكاری دەهێنیت، ئەگەر دوو دڵۆپ زەیتی هەزبێلەی تێ بكەیت و ئنجا قژی پێ بشۆن، ئەوا خۆراكی پێویست بۆ قژ و پێستی سەر دابین دەكات و ڕێگریش لە بەردەوامی وەرینی قژ دەگرێت.

سێیەم:بەكارهێنانی زەیتی گەرم هەفتەی یەك جار، ئەمە چارەسەرێكی گرنگە و پێویستە یەك جار لە هەفتەیەكدا بەكاربهێنرێت و سوودێكی زۆری هەیە بۆ ریگری كردن لە هەڵوەرین. گیراوەكە بە تێكەڵكردنی سێ كەوچك لە ڕۆنی ڕووەكە بەردارەكان وەكو زەیتی جۆجۆب،بۆ پێنج دڵۆپ لە زەیتی هەزبێلە، هەردووكی بەیەكەوە لە دەفرێكدا تێكەڵ دەكەین و دەیكەینە شووشەیەكی ڕەنگ تاریكەوە. پاشان لەناو مەنجەڵێك لە ئاوی كوڵاو دایدەنێین تا بە شێوەیەكی هێواش گەرم دەبێت. لە رێگەی سەری پەنجەكانەوە بۆ چەند خولەكێك  پێستی سەری پێ بشێلن،  دەبێ لەوە دڵنیا بیت كە هەموو تاڵەكان چەور بكرێت، پاشان بە كڵاوێكی پلاستیكی سەرت داپۆشە و پارچە خاولیییەك بە ئاوی گەرم تەڕ بكەن و لەسەر و قژتانی بپێچن، تا سارد دەبێتەوە، بۆ ماوەی 30 خولەك پێوەی بمێنێتەوە سوودی یەكجار زۆرتان پێ دەگەیەنێت.

سەرچاوە/ getholistichealth






وشە - ئاوات ئازاد