ژنێكی به‌ساڵاچوو له ئینگه‌لته‌را، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستدێژی كرایه سه‌ر و به چه‌ندان جۆری جیاواز ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی درا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش ئه‌نجام دابێت.
ئیفیلین ژنێكی به‌ته‌مه‌نی دانیشتووی ئینگلته‌رایه، ئه‌م ژنه خۆی نه‌خۆشیی دڵی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به ئه‌سته‌م ده‌یتوانی كاروباری ڕۆژانه‌ی به‌ڕی بكات و خه‌ویشی سووك بوو، له هه‌فته‌ی ڕابردوو به نیوه‌ی شه‌و هه‌ستی به ده‌نگێكی ترسناك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه به گۆچانه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و ڕووی ده‌رگه‌كه ڕۆیشتبوو تا بزانێت كێ به‌و نیوه شه‌وه نزیك ماڵه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو شه‌قێكیان له ڕووخساری دا و بووراندوویانهتهوه سه‌ر زه‌وییه‌كه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆلیسی ئینگلته‌را بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌م ژنه بۆ ماوه‌یه‌ك بێ ئاگا بووه، دواتر كه هه‌ستاوه‌ته‌وه پیاوێكی نه‌ناسراوی 36 ساڵی بینیوه له به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه، پێی گوتووه "ده‌مناسیت؟" ژنه‌كه‌ش گوتوویه‌تی "نه‌خێر، چیت ده‌وێت؟" ئینجا كابراش پێی گوتووه "تۆم ده‌وێت"، دوای ئه‌مه ده‌ستی كردووه به لێدانی له هه‌موو لایه‌كی جه‌سته‌یه‌وه و دواتریش ده‌ستدرێژی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ری، ئه‌م كاره‌ش پیرێژنه‌كه‌ی تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپ كردووه، ته‌نانه‌ت له نه‌خۆشخانه ئاماده نه‌بووه نه‌وه‌كانیشی ببینێت.
ئه‌م تاوانه‌ش له‌لایه‌ن دادگای ئینگلته‌راوه، به قێزه‌وه‌نترین و نامرۆڤانه‌ترین ڕووداوی ساڵ داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵێكی باشیان داوه، بۆ گرتنی ئه‌و تاوانباره تا سزای خۆی پێ بگه‌یه‌نن.