ئەرکون ڕەخنەگری فیکری ئیسلامی

:: PM:10:29:11/11/2017 ‌

محەمەد ئەرکون لە یەکی فێبرایەری ساڵی ١٩٢٨دا، لە جەزائیر لەدایک بووە. مێژوونووس و بیرمەند و توێژەر و ڕەخنەگری چاکسازی بواری عەقڵی ئیسلامییە و پسپۆرە لە بواری فیكری ئیسلامیدا. ئەو یەکێکە لە گەورەترین توێژەرەکانی فیکری ئیسلامی، بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ توێژینەوەی لەو بارەوە کردووە. خاوەنی دەیان كتێب و سەدان وتارە لە بارەی ڕەخنەگرتن لە عەقڵی ئیسلامی و هەڵوەشاندنەوەی كەلەپووری ئیسلامی.

ئەرکون لە میانی ژمارەیەك میتۆدی زانستیی تازە، بەتایبەتی میتۆدی زمانەوانی ‌و سیمیۆلۆجی و مێژووگەرایی ‌و سۆسیۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجی، لێكۆڵینەوەی لە بارەی فیكری ئیسلامی ساز داوە، واتە هەمان ئەو میتۆدانەی بەكارهێناوە، كە بیریارانی فڕەنسایی و خۆراوا بەسەر كەلەپووری مەسیحی ئەوروپیدا جێبەجێیان كردووە و گەیشتوونەتە كۆمەڵێ‌ دەرەنجامی زانستیی گرنگ.

محەمەد ئەرکون سەر بە وەچەی ئەو بیریارانەیە، كە شۆڕشێكی ئیپستیمۆلۆجی‌ و میتۆدییان لە فیكری هاوچەرخی مرۆڤایەتیدا بەرپا كردووە، واتە سەر بە وەچەی میشێل فۆكۆ و پیێر بوردیۆ و دێریدا و فرانسوا فوریەیە، نیو سەتەیە لە فڕەنسادا دەژی‌ و پارسەنگی میتۆد و بیری زانستیی ئەوروپی ‌و خۆراوایی دەكات. ئەگەر ئەو بیریارانە لە فیكری فرەنسایی ‌و خۆراواییدا شۆڕشی میتۆدی‌ و ئیپستیمۆلۆجییان نە کردبێت، ئەرکون هەوڵیداوە شۆڕشێكی لەو چەشنە لە فیكری عەرەبی - ئیسلامیدا بەپێی پێویست و توانای کەسی، بکات. بەو واتەیەی دەیەوێت دوا دەستكەوتەكانی فیكری زانستی ‌و میتۆدەكانی زانستە مرۆڤایەتی ‌و كۆمەڵایەتییەكان بەسەر تێكست ‌و كەلەپووری ئیسلامیدا جێبەجێ بكات.

ئەرکون لە تاوریرت میمونی ناوچەی ئەمازینغی خێڵی (ئەس ینی)ی کە خێڵێکی گەورەیە لە جەزائیر، لە دایک بووە؛ لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان بۆ شاری عین چوارەم (ویلایەتی عین تموشنت) کرد. هەر لەوێش دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کرد. پاشان لە لای باپیرە پێستسپییەکان لە ناوچەی 'وهران" خوێندنی ناوەندی خوێند و تەواوی کرد، ئەرکون لە خێزانێکی نەدار و دەستکورت بووە، پاشان باوکی پارچە زەوییەکی لە گوندیک بەناوی "عین الربعا‌و – چاوی چوارەم" لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی "وهران" گرت.

ئەرکون لەگەڵ باوکی کۆچیان بۆ گوندەکە کرد. ئەو باسی خۆی و کۆچی بۆ ئەو گوندە لەگەڵ باوکی دەکات، کاتێ گوندەکە، گوندێکی دەوڵەمەند بوو لە ناوەڕاستی فڕەنساییەکان، کە ئەو لەگەڵیان ژیاوە و بۆی بووەتە هۆی "سەرسڕمانێکی ڕۆشنبیریی." کاتێ کۆچیان بۆ ئەوێ کرد، لەوێ وانەی لە خوێندنگەی سپیی مژدەدەر خوێند. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەرکون هەستی خۆی لەو قوتابخانەیەدا باس کردووە: (بەراوردی نێوان خوێندنی وانەی لە قوتابخانەی باپیرانی سپیی و زانکۆدا کرد، زانکۆ وەک بیابانێکی فیکری دەچوو!)

محەمەد ئەرکون دواتر وانەی ئەدبی عەرەبی و یاسا و فەلسەفە و جیوگرافیای لە زانۆی جەزائیر خوێند، پاشان بە یارمەتی ڕۆژهەڵات ناسیی فڕەنسایی "لویس ماسینیون" هەستا بە سازکردنی تەبرێز بۆ زمانی عەرەبی و ئەدەبی عەرەبی لە زانکۆی سۆربۆندا، لە شاری پاریسی وڵاتی فڕەنسا. محەمەد ئەرکون گرنگیی بە فیکری مێژوونووسی دا و فەلسەفەی "ئین مەسکەوییە" بابەتی تێزەکەی بوو.

محەمەد ئەرکون هەوڵەکانی بۆ جیاکردنەوەی ژیاری ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی بوو، پێشنیازەکانی دەخستە ڕوو تاکە تاکە، بەبێ ئەوەی تر. ئەو بابەتە ژیارییانەی بەبێ تێڕوانین بوون، کە لەسەر شێوەی نامۆ و دژی ئەوەی تر بوون. هەروەها ئەو ڕەخنەی لە ڕۆژهەڵاتناسەکانی ئەم شیوە توێژینەوانە و توێژەرانە دەگرت. 

تایبەتمەندی خستنەڕووی فیکری ئەرکون لەسەر هەوڵی ڕەخنەگرتن بوو لە عەقیدەی ئیسلامی لەسەر نەویستی ڕۆژهەڵاتناسان، کاتێ خوێندکاربوو لەسەر ڕۆژهەڵاتناسی زۆرێک لە پێشەکییە هەڵەکانی ڕەت دەکردەوە، کە لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجامی نادروست بە دەست دەهات. ئەو پێی وا بوو قورئان دەسکاری کراوە بەهۆی ئەوەی لە کەسانی دروز و ئیسماعیلی و زەیدی گوازراوەتەوە، کە هەندێک بەڵگەی نهێنی گرنگ، کە بەکەڵکمان دێت بۆ تێگەیشتنی دەقی ڕاست و دروست. بەکەڵکمان دێن، کتێبخانە تایبەتەکانی دروز سووریا، یان ئیسماعیلییەی هیند، یان زەیدی یەمەنی، یان عەلەوی مەغریبی، کە لە ناویان چەندان کگیب و بەڵگەنامەی نووستووی قەدەغە کراو هەیە، کە هەموویان کڵۆم (قفل) داون. تاکە شتێک، کە یارمەتیمان دەدا بگەینە ئەو کتێبخانە و بەڵگەنامانە، تەنیا زانیاری و زانینی خۆمانە، چونکە ئەوانە هەمووی بەشیوەیەکی تۆکمە پارێزگارییان لێ دەکرێت.

محەمەد ئەرکون لە ساڵی ١٩٦٨دا، بووە مامۆستای مێژووی فیکری ئیسلامی لە زانکۆی سۆربۆنی شاری پاریسی وڵاتی فڕەنسا، دوای ئەوەی گەیشتە پلەی دکتۆرا لە فەلسەفەدا. هەروەها وەک توێژەر لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٨٦ و ١٩٨٧دا، کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٣دا، وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەیمانگەکانی خوێندنی ئیسلامی لە شاری لەندەن کاری کردووە. دوای کۆمەڵێک کتێب و خەڵاتی بەنرخ، لە ١٤ی سێبتێمبەری ساڵی ٢٠١٠دا، کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە/ المعرفە


 



وشە - ژیڤان خۆرانی