ئەمڕۆ ١١ی ١١ی ٢٠١٧ کیژان ئیبراهیم خەیات، دوایین بەرهەمی خۆی کلیپ دەکات.
هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، وێنەی ساتی تۆمارکردنی دوایین بەرهەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
شایانی باسە لەسەر وێنەکانی نووسیویەتی: (تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێ بەناوی بانگی کوردستان، هۆنراوەی ڕەزا حەمە، ئاوازی کیژان، دابەشکردن ئەفشین شوکری، دەرهێنانی زیرەک میرە، بەم زووانە.)
کیژان ئیبراهیم خەیات کچی هونەرمەندی ناوداری کۆچکردوو ئیبراهیم خەیاتە. هەر لە منداڵییەوە خولیای هونەر بووە، لەبەرئەوەی خێزانەکەی، خێزانێکی هونەری بوون. باوکی هاندەری گەورەی بووە.
لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی 2007- 2008 بەشی موزیکی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی 2014- 2015 کۆلێژی هونەرە جوانەکان، بەشی بەجێهێنانی موزیکی تەواو کردووە. یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 2003 بووە کە گۆرانییەک بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای "جومعە" لە دەرهێنانی (حوسین میسری). کیژان تا ئێستە، بە بەردەوامی بەشداری لە فێستیڤاڵی ساڵانەدا کردووە.
هونهرمهند كیژان ئیبراهیم هاوسەری پەیکەرساز "زیرەک میرە"یە، تا ئێستهش تهنیا یهك ئهلبوومی بهرههم هێناوه به ناوی "درۆ" كه له نۆ تراك پێك هاتووه و له ساڵی 2012 دا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا ڕای گەیاندبوو، كه سەرقاڵی ئەلبوومێکی نوێیە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.