خانمە گۆرانیبێژ "پەرواز حوسێن"، بە جلێکی جیاوازەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، دەردەکەوێتەوە.
ئەمڕۆ ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ پەرواز حوسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینسترگرام، وێنەیەکی خۆی بە عەزیەیەکی جیاواز بڵاو كردەوە.
پەرواز حوسێن لەم وێنەیەیدا، بەشێکی لەشی دەردەکەوێت و ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی بکەوێتە بەر ڕەخنە و توانجی هەوادارانی، چونکە ئەم جۆرە جلانە لەگەڵ کولتوور و کەلەپووری کوردەواریدا ناگونجێ.
خاتوونە گۆرانیبێژی كورد پەرواز حوسێن، دوای كاركردنی بۆ چەندان بەرهەمی هونەری كە بە ئەستێرەی بەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" دەناسرێتەوە، چەندان گۆرانی و کلیپی هەیە.
شایانی باسە ئەم گۆرانیبێژە هاوسەری گۆرانیبێژی ناوسراوی کورد "گۆران ساڵح"ە، ئەوان ئێستە خاوەنی دوو منداڵن و هەردووکیان بەردەوامن لە کارە هونەرییەکانیان.
پەرواز حوسێن لەگەڵ گۆران ساڵحی هاوسەری لە چەندان کۆنسێرت بەشدارییان کردووە، هەمیشە هەواداریکی باشیان هەبووە.
پەرواز حوسێن لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩ لە شاری قەڵادزێ لەدایک بووە و ئێستە لە ھەولێردەژی، سترانبێژێکی لاوی کوردە، کە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "کاناڵی MBC" بە ناوی "ئەرەب ئایدڵ"ی ٢٠١٣ بەشداری کردووە و بە وتەی چەن سەرچاوەیەکی ھەواڵنێری بووە بە "باڵوێزی مۆسیقای کوردی بۆ ناو جیھانی عەرەب".
یەکەمجارە کە لە پێشبەرکێی ئەرەب ئایدڵدا کەسێکی جگە لە عەرەب و عەرەبزمان بەشداری دەکات و پەرواز لە ساڵی ٢٠١٣دا لە کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوو بە کەسێکی بەناوبانگ.
لە ١٧ی گوڵانی ٢٠١٣دا پەرواز یەکێک بوو لە 10 فینالیستی پێشبەرکێکە. ھەژماری بەشداریکردنی پەرواز ٦ (شەش)بوو.