ئاشكرای بوو كێ خەڵاتی باڵۆن دۆڕی 2017ی بردووەتەوە

:: AM:08:55:12/11/2017 ‌

وێنەیەكی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڵاو بوویەوە كە تێیدا دەردەكەوێ خەڵاتی باڵۆن دۆڕی باشترین یاریزانی 2017ی جیهانی بردووەتەوە.

ئەم وێنەیە بەشێوەیەكی بەربڵاو لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەتایبەتیش (تویتەر) بڵاو بووەتەوە.

میسی پارساڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تەنیا ناسناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێنابوو دوای ئەوەی لە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی یۆڤاتنۆسی ئیتاڵی كرابووە دەرەوە، هەروەها ناسناوی خولی ئیسپانیاشی بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ركابەری لەدەستدابوو.

میسی تا ئێستا پێنجار خەڵاتی باڵۆن دۆڕی بەدەستهێناوە و دواینجاریش لە ساڵی 2015 بوو.

جێی باسە كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی و سپۆنسەری سەرەكی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ پێرێ هەینی ئاشكرای كردبوو كە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكە لە رۆژی 7ی مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدەن.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م