باشترین هەویری ددان پاككەرەوە لە ماڵەوە دروست بكە

:: AM:11:26:12/11/2017 ‌
 ددان یەكێكە لە گرنگترین بەشی جەستە و  جوانییەكی زۆر بە ڕووخسار دەبەخشێ و بزە و زەردەخەنەیەكی پرشنگداری لێ دەكەوێتەوە، ئەگەر دەتانەوێَت پار ێزگاری لە تەندروستی ددانی خۆت و خێزانەكەت بكەیت، پێویستە هەویری ددانی سروشتی و دوور لە مادە كیمیایییەكان بەكاربهێنیت، تا هەمیشە ددانەكانت بە تەندروستی و ڕەنگی سروشتی خۆی بمێنێتەوە، لە خوارەوە چۆنیەتیی دروست كردنی هەویری ددانی سروشتی دەخەینە ڕوو.

بۆ دروست كردنی هەویری سروشتی ددان پاككردنەوە، دەتوانن سوود لەو بابەتانە وەربگرن كە لە ماڵەوە هەیە، زۆر كات سۆدە یان خوێ‌ بۆ پاككردنەوەی ددان بەكاردەهێنرێت، بەڵام ئەمە تیژە و زیانی لە سووردەكەی زۆرترە و گرفتی گەورەی لێ دەكەوێتەوە، ئەگەر پێكهاتەكان بە جۆرێك ڕێكبخەن تیژی نەمێنێ، ئەوا سوودە بێهاوتاكەیتان بە بێ زیان دەست دەكەوێ، بۆیە لە شوێنی تەنیا بەكارهێنانی سۆدە و خوێ ئەم گیراوەیە بۆ پاككردنەوەی ددان بەكاربهێنن.

چۆنیەتیی دروست كردنی  گیراوەی هەیری ددان:
یەكەم: نیو كووپ زەیتی گوێزهیند : ماددەیەكی سروشتیە كە بڕێكی دیاریكراو دژە بەكتریا و دژە میكرۆبی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ترشی لەوریك.

دووەم: دوو تا سێ كەوچكی چا  سۆدە ، سۆدە یارمەتی سپیكردنەوەی ددانەكان دەدات و بەكتریا سوودبەخشەكانی ناو بۆشایی دەم چالاك دەكات ،تەندروستی پووكەكان دەپارێزێت.

سێیەم، كەوچێكی چا كسیلیتۆڵ (شیرینیەكی سروشتییە)،هەویری ددان شیرین دەكات ، تیژی مادەكانی دیكە كەم دەكاتەوە  و یارمەتی گەشەكردنی ددان و دەردانی لیكە ڕژێنەكان دەدات، دەتوانێت كلۆربوونی ددانەكان بوەستێنێت لە زیادبوون و ڕەشبوونەوە.

چوارەم: 10 دڵۆپ لە زەیتی سروشتی وەكو زەیتی دارچین یان  ترشەمەنی یان هەر زەیتێكی تری بۆندار كە تایبەتمەندی دژە بەكتریای هەبێت.

چۆنیەتیی ئامادەكردنی:
زەیتی گوێزهیند گەرم دەكەین  تا دەتوێتەوە لێی دەگەڕێین تا كەمێك سارد دەبێتەوە، پێش ئەوەی دووبارە بیبەستێتەوە، سۆدەكەی بۆ زیاد دەكەین و بە باشی تێكەڵی یەكتریان دەكەین، لە خەڵاتێكی كارەبایی پێكهاتەی كسیلیتۆڵ دەهاڕین و دواتر دەیكەینە ناو گیراوە، ئنجا زەیتی سروشتی بۆ زیاد دەكەین و هەموو پێكهاتەكان بەیەكەوە بە تەواوی تێكەڵی یەكتر دەكەین، ئنجا دوای ساردبوونەوەی بە تەواوی دەتوانن بەكاری بهێنن و ددانەكانتانی پێ بشۆن.

سەرچاوە/ getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد