خیانه‌تكردن بۆ ته‌ندروستی خراپه، چونكه هه‌م له ڕووی ده‌روونی و هه‌م له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه، هه‌روه‌ها خیانه‌تكردن تووشی جه‌ڵته‌ی دڵت ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه پزیشكانی بواری ده‌روونی و پزیشكانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌ڵێن، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی خیانه‌تكردن نائاسایییه، بۆیه به‌رده‌وام خیانه‌تكاران تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن، چونكه ده‌بێت به‌نهێنی بكرێت و ئه‌و پێوه‌ندییه به نهێنیش بمێنێته‌وه كه ئه‌وه‌ش خه‌م دروست ده‌كات، له هه‌مان كاتدا ناتوانێت ویژدانی ئازاد بكات له به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا.
پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه خه‌م و ویژدان بۆ باری ته‌ندروستی دڵ زیانمه‌نده و زۆربه‌ی كات تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌روونییان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م ئاسووده نه‌بوونه‌ی ده‌روون مرۆڤ تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات و له ئه‌نجامدا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت.
له كاتی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن، چونكه له‌گه‌ڵ ژنانی گه‌نج پێوه‌ندی ده‌به‌ستن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژیانیان بۆ بگۆڕن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن، چونكه له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه جیاوازی زۆره، بۆیه هاوسه‌نگی دروست نابێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیاتر دڵی ته‌نگ بێت و ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌كه زیاد بكات.