دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی ١٥ له‌سه‌ر ١٦ ئۆكتۆبه‌ر مانگی رابردوو، حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران و باڵێكی یه‌كێتی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیان داگیر كرد، ئێسته گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵه و حه‌شد هه‌موو جۆره تاوانێك له دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌كات. شاره‌زایانیش پێیان وایه ئه‌و كرده‌وانه‌ی میلیشیاكان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نامرۆیی دوورن له هه‌موو پێوه‌ره‌كانی جه‌نگیش.
حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م تاوانانه ئه‌نجام ده‌دات له ناوچه‌كانی كوردستان: ده‌ستدرێژی سه‌ر ژنان، كوشتن به چه‌قۆ، ئه‌تكی كه‌سایه‌تی به تۆماری ڤیدیۆیی، دزی و تاڵانی ماڵ و دووكانی كورد و دواتر سووتاندنی، تێكدانی ژێرخانی ئابووری و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان. ئه‌مانه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كاری مرۆیی و یاسای شه‌ڕن.
له‌ڕووی یاسایییه‌وه
پارێزه‌ر سالار فائیز شاره‌زایه‌كی یاسا به''وشه'' راگه‌یاند، "به‌ر له هه‌موو شتێك حه‌شدی شه‌عبی نه‌ك هێزێكی عێراقی نییه، به‌ڵكو به روونی دیاره و خۆیشیان نایشارنه‌وه كه به ئه‌جیندای وڵاتان كار ده‌كه‌ن و به زۆرینه‌ی شیعی له په‌رله‌مان ده‌نگیان بۆ داون و به یاسایی كراون، بنه‌مای دروستبوونیشیان پێویستییه‌كی مه‌زه‌وی بووه نه‌ك نیشتمانیی، بۆیه له‌ڕووی یاسایییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی وڵات بۆی نییه چه‌ك به‌رامبه‌ر گه‌لی خۆی به‌كار بێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان عێراقین و كوردیش به عێراقی ده‌زانن، ئه‌گه‌ر هی وڵاتی تریشن كه‌واته ده‌ستوه‌ردانیان كردووه له كاروباری عێراقدا، واته هه‌موو جووڵه‌كانیان نایاسایییه.
زیاتر گوتی، "حه‌شد جگه له‌و هه‌موو پێشلكارییانه، یاسایه‌كیشیان بنپێ كردووه كه یاسای رێزگرتنه له كه‌رامه‌تی گه‌ل و له ده‌ستووری عێراقدا چه‌سپێنراوه، كه‌چی ئه‌وان سووكایه‌تی به ئاڵا و خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل، ئه‌مه دووره له ره‌وشتی هێزی سه‌ربازی، كه‌چی حه‌شد ئه‌مه ده‌كات".
له‌ڕووی سیاسی و میدیایییه‌وه
ئه‌كره‌م ئۆنه‌ن شاره‌زایه‌كی میدیای سیاسیی به''وشه'' راگه‌یاند، له دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی ناو لایه‌نێكی كوردی و خاكی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه دا، حه‌شد و پاسدار هاتنه ناو ئه‌و شارانه‌وه، خه‌ڵك ده‌ڕفێنن و ماڵی خه‌ڵك تاڵان ده‌كه‌ن و دواتر ده‌یسووتێنن و زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه، به‌ڵام به‌داخه‌وه میدیای جیهانی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییانه بێده‌نگه. بۆیه گرنگه میدیای كوردی به‌رده‌وام ئه‌و سه‌رپێچی و كاره نامرۆیییانه بڵاو بكاته‌وه تا دنیا به‌ده‌نگ دێت.
ئۆنه‌ن ده‌ڵێ "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر خه‌ڵك و ژیانی ده‌یان كه‌سیان به دڕنده‌ترین شێوه كۆتا پێ هێناوه، پێویسته حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌ركرده مه‌زه‌وییه‌كانی ئه‌و هێزه بچنه به‌رامبه‌ر دادگا، چونكه ئه‌وان جووڵه‌یان به‌و هێزانه كردووه و قوربانی و زیانی زۆر له بڕیاره‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته‌وه".
له‌ڕووی جیۆگرافییه‌وه
د. مزگین محه‌مه‌د شاره‌زای جیۆگرافیا به''وشه'' ده‌ڵێ، "ئه‌م هێزانه هه‌موو یاساكان و ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌شكێنن، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ی كورد ریفراندۆمی تیادا كردووه له بنه‌ڕه‌تدا كوردستانی بوون، له ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوول دانیشتوانه‌كه‌یشی كوردستانی هه‌ڵبژارد، كه‌چی حكوومه‌تی عێراق هێزی هێناوه به‌و ئامانجه‌ی خاك و سنووری كوردستان بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌مه پێشێلكارییه و هه‌رگیز كورد سازش له‌سه‌ر ناسنامه و خاك ناكات و مێژوو ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه و جیۆگرافیایش سنووره‌كانی به روونی دیاری كردووه.
"ئێسته حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی كردووه به گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كان و ده‌یانه‌وێت ئه‌م ناوچانه وه‌ك ٢٠٠٣ی لێ بكه‌نه‌وه و عه‌ره‌بیان لێی نیشته‌جی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به 35 ساڵ سه‌دام كردی و به یه‌ك رۆژ لێی تێك چووه‌وه، هه‌مان چاره‌نووس بۆ ئه‌وانه‌ی ئێسته‌یشه، چونكه خه‌ڵك واز له خاكی خۆی ناهێنێ". مزگین و‌سا گوت.
له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه
سلێمان شێخ نه‌بی شاره‌زایه‌كی پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ''وشه''ی روون كرده‌وه كه دنیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گرووپه میلیشیاكان ناكات، ئینجا گرووپێكی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م پێشلكارییانه‌ی ده‌یكه‌ن، چه‌ند به‌رپرسێكیشیان له لیستی تیرۆردان و به‌و روونی ئه‌جیندای ئێران به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بۆیه له داهاتوودا شوێنیان نییه و ئه‌م جموجوڵانه كاتین.
له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه
رێنجه‌ر شێخۆ مامۆستای زانكۆ و شاره‌زایی یاسایی ده‌ستووریی به"وشه" راگه‌یاند، عێراق نزیكه‌ی ٦٠ به‌ندی ده‌ستووری پێشێل كردووه له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه جووڵاندنی هێز و به‌كارهێنانی دژی گه‌لی كورد. ئاماژه‌ی دا "بۆ دنیا ده‌ركه‌وت ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی تیادایه پایته‌خته‌كانیان زمانی گفتوگۆ نازانن و ئه‌مه چه‌ندان ساڵه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌قڵییه‌ته داخراوه ده‌ژین كه له 2017یشدا چه‌ك به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد به‌كار دێنن".
ئه‌و پسپۆڕه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، هه‌موو ئه‌م هه‌ڕه‌شه و گوشارانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم چاوه‌ڕوانكراو بوون له‌لای حكوومه‌تی عێراقه‌وه، چونكه ئه‌وان هه‌میشه ویستوویانه گه‌لی كورد له‌ناو به‌رن و هه‌مان خواستی ساڵانی پێشوو و رژێمه‌كانی پێشوویان هه‌یه، هه‌رچه‌نده كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پێیان وابوو ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌كه گۆڕاوه، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا ده‌موچاوه‌كان گۆڕاون.
وشه/ دهۆك- كاروان باعه‌درێ