بەم گیراوەیە چەوری و ژەهری لەش لەناو ببەن

:: PM:01:27:12/11/2017 ‌
شارەزایان كۆمەڵێك بەرهەمی خۆراكیان دەستنیشان كردووە و دوای لێكۆڵینەوە لەسەریان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی ئەو بەرهەمە خۆراكییانە بە شێوەیەكی زۆر خێرا و كاریگەرییەكی بەهێزەوە چەوری زیادە و ژەهری ناو لەش بە یەكجاری لەناو دەبەن و لەو گرفتە گەورەیە ڕزگارتان دەكەن.

ئەو بەرهەمە خۆراكیانە، جگەر لە ژەهر پاك دەكەنەوە و كێشی جەستە كەم دەكەنەوە، یارمەتی كۆئەندامی هەرس دەدەن، تا هەموو پێكهاتە ناپێویستەكان و ژەهرەكان بكاتە دەرەوەی جەستە، ئەو كۆمەڵە بەروبوومە خۆراكییە بە دیتۆكس ناویان دەبرێ و بریتین لە "سێو، باوی، ئاڤۆگادۆ، كنگر، رێحانە، تووترك، برۆكلی، كەلەرم، دارچین، زەیتی زەیتوون، چای سەوز،بەیبوون،تۆوی كەتان،سیر،لیمۆی هندی،پیاز،كەرەوز،ئەنەناس، توو، مێخەك، كەرەووز، جۆ.

لە ڕێگەی ئەو كۆمەڵە بەرووبوومە خۆراكییەوە دەتوانن چەند گیراوەیەكی لابردنی چەوری و ژەهری ناو جەستە لە ماڵەوە دروست بكەن و هەمیشە تەندروستیتان بە باشی و بەهێزی بهێڵنەوە.

باشترین گیراوە كە بۆ كۆتایی هێنان بە چەوری زیادە و ژەهری ناو لەش بیخۆنەوە، لە گیراوەی چای سەوزی ترش پێك دێ، كە كوپ و نیوێك چای سەوزی سارد و یەك مۆز و نیو لیمۆ بە خەڵاتی كارەبایی تێكەڵی یەكتر دەكەن و پاشان وەك شەربەتێك بیخۆنەوە، ئەمە هەموو ژەهری ناو جەستە ڕادەماڵێت و چەوری زیادەیش بە خێرایی دەسووتێنێت.

چای سەوز لە دێر زەمانەوە سوودە گرنگەكانی لەلایەن مرۆڤەوە ناسراوە و بە شێوەیەكی سیحری ژەهری جگەر و لەش دەتوێنێتەوە و دەیكاتە دەرەوە، هاوكات لیمۆ پێش ژەمی بەیانی بخۆنەوە، بە هەمان شێوەی ژەهری لەش لەناو دەبا و ڕژێنەكانی لەش چالاك دەكات و یارمەتی گۆڕینی ژەهر بۆ پاشەڕۆی تواوە و دەرهاوێشتنی لە جەستە دەدات.

دەتوانن گیراوەی پاككردنەوەی زێڕینی جگەریش لە نیو كەوچكی بچووك زەردەچوو و لەتێك زەنجەفیل و یەك لیمۆ و نیو كوپ ئاو بگرنەوە، كە بە خێرایی و بۆ هەمیشە جگەر لە ژەهر پاك دەكاتەوە.

سەرچاوە/ getholistichealth


وشە - ئاوات ئازاد