پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مریشك و په‌له‌وه‌رانه‌ی له‌ناو به‌فرگره‌كان هه‌ڵده‌گیرێن، به ده‌رمانێكی ژه‌هراوی ده‌هێڵژێرنه‌وه كه خواردنیان، زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و مریشكانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی هه‌ڵگرتنی گۆشتی به‌ستووه‌وه ئاماده ده‌كرێن، هیچ كامێكیان به سروشتی گه‌وره نابن، چونكه به ڕێی ده‌رمان و ده‌رزی جۆراوجۆر ده‌ئاوسێنرێن تا قه‌ڵه‌و و سروشتی ده‌ركه‌ون، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م ده‌رمانه‌ی كه گۆشتی مریشكه‌كان قه‌ڵه‌و ده‌كات، له ده‌رمانێكی ژه‌هراوی و مه‌ترسیدار پێك هاتووه كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا كه زانایان له زانكۆی تێكساسی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیان دابوو هاتووه، %96 ئه‌و مریشك و په‌له‌وه‌ره به‌ستووانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه هه‌ڵگیراون، له‌سه‌ر سنگیاندا هێڵێكی سپی كاڵ به‌دیار ده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌و شێوه‌یه قه‌ڵه‌و بێت، ئه‌مه‌ش وای له گۆشتی مریشكه‌كه كردووه، ڕێژه‌ی چه‌وری تێیدا ببێته دوو ئه‌وه‌نده‌ی مریشكه سروشتییه‌كانی له كێڵگه‌كاندا به باشی به‌خێو ده‌كرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و توێژه‌رانه، ڕێنوێنییان به خه‌ڵك دا، ئیتر هه‌تا پێیان ده‌كرێت مریشك و په‌له‌وه‌ری به‌ستوو نه‌خۆن، ئه‌گه‌ر خواردیشیان به‌شی سنگه‌كه‌ی لێ فڕێ بده‌ن.