له ژیاندا زۆرجار ئاوی بارانمان خواردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئاوی باران ته‌نیا به كه‌ڵكی گوڵ و دره‌خت و داره‌كان دێت و گونجاو نییه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بیخۆنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thoughtco " دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و روونیان كردووه‌ته‌وه، ئاوی باران له بنه‌ڕه‌تدا له هه‌ڵم دروست بووه و دواتر كشاوه به‌ره‌و ئاسمان، دواتر دووباره له رێی بارین گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زه‌وی، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زه‌وی باران تێكه‌ڵ به ئاوی ئه‌تمۆسفیر ده‌بێت كه ئه‌مه ئاوه‌كه پیس ده‌كات.
یان تێكه‌ڵ به هه‌وای كارگه كیمیایییه پیسه‌كان ده‌بێت كه ئاوی باران پیس ده‌كات و وای لێ ده‌كات به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه نه‌یه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌كتریا و ڤایرۆسه‌ی كه له كه‌شوهه‌وای ده‌ورمانه ئاوی بارانه‌كه هه‌ڵی ده‌گرێ، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌یان پاك نییه.
هه‌واڵه‌كه دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئاستی په‌تیبوون و پاكیی ئاوی باران هه‌رگیز به‌راورد ناكرێ به ئاوی ئاسایی خواردنه‌وه، هاوكات ئاوی باران له‌خۆگری ئه‌و پێكهاته كانزایییه سوودبه‌خشانه نییه كه له ئاوی خواردنه‌وه‌دا هه‌ن، هه‌روه‌ها به‌كوڵان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م پاك ده‌بێته‌وه.
زۆربه‌ی ئاوی باران ترشه كه به (ترشه باران) ناو ده‌برێت و ڕێژه‌ی ترشییه‌كه‌ی ده‌گاته "PH=5.6" ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاوی باران به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نه‌یه‌ت، هه‌روه‌ها زۆرجار ئه‌م ترشه بارانه زیانی هه‌یه بۆ ڕووه‌كه‌كانیش.