لای زۆربه‌مان ئه‌و هه‌واڵه بڵاو بووه‌ته‌وه كه له‌پێكردنی گۆره‌وی له كاتی نووستندا مه‌ترسیداره، مه‌ترسییه‌كه‌شی بۆ چاو له هه‌موو شتێكی تر زیاتره، به‌ڵام لێره‌دا ڕاستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه ده‌خه‌ینه ڕوو.
زۆربه‌ی خه‌ڵك له وڵاتانی دنیادا، گۆره‌وی له پێ ده‌كه‌ن له‌كاتی خه‌ودا، ته‌نانه‌ت ئه‌م كاره بۆ منداڵی بچووك و ساواش دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه كارێكی زۆر گونجاوه بۆ ڕێگرتنت له هاتنه ژووره‌وه‌ی هه‌وای ساردی زستان بۆ ناوه‌وه‌ی جه‌سته، چونكه ساردبوون و سه‌رمابوونی قاچ یه‌كه‌م هۆكاره بۆ نه‌خۆشییه باوه‌كانی زستان و قاچ به‌رگری دژ به سه‌رما زۆر كه‌مه، باشتر وایه هه‌میشه داپۆشراو بێت.
له‌پێكردنی گۆره‌وی هیچ زیانێك به چاو ناگه‌یه‌نێت، ته‌نیا بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه ده‌بێت گۆره‌وییه‌كه‌ی بۆ خه‌و له‌پێی ده‌كه‌یت، خاوێن بێت و هیچ بۆنێكی بێزاركه‌ری لێ نه‌یه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌كتریایه‌كی به‌خۆیه‌وه هه‌ڵنه‌گرتبێت، چونكه ئه‌گه‌ر بۆنی پیس بێت و له‌ناو به‌تانییه‌كه‌تدا هیچ هه‌واگۆڕكێیه‌ك نه‌كات، به ئاسانی زیان به چاو و لووتت ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌سته‌وه‌ری بۆنكردن لاواز ده‌كات.