ماڵپه‌ڕی "یوتوب" بڵاوی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆ خراپانه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا به ناوی ڤیدیۆی مناڵانه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌یانسڕێته‌وه و له‌مه‌ودوا سانسۆرێكیان له‌سه‌ر داده‌نێت.
دوێنێ ڕۆژی شه‌موو ماڵپه‌ڕی "یوتوب" بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ، ڕێنوێنییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه داوای له هه‌موو دایك و باوكان كرد، ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن سه‌یری چ جۆره ڤیدیۆیه‌ك ده‌كه‌ن، چونكه به ناوی ڤیدیۆی منداڵانه‌وه چه‌ندان جۆری ڤیدیۆی نه‌شیاو و خراپ بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵێنی داوه له نزیكترین كاتدا ئه‌م شتانه له‌به‌رچاوی منداڵه‌كان لا بدات و داهاتوویان بپارێزێت.
ئه‌وه‌ی جێی داخه، ئه‌م ڤیدیۆیانه له‌به‌رچاوی دایك و باوكان به شتێكی ئاسایی ده‌بینرێن، به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی له ڕێی به‌رنامه‌ی "youtube kids" ته‌ماشایان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی یوتوب ته‌نیا بۆ منداڵانه و شتی خراپی تێدا نییه، كه‌چی ئێسته له چه‌ند لایه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش مه‌ترسی تێكه‌وتووه و ڤیدیۆی خراپ پیشانی منداڵه‌كان ده‌دات كه به كه‌سایه‌تییه كارتۆنییه‌كان دروست كراون.
نموونه‌ی ئه‌م ڤیدیۆ خراپانه‌ش بریتین له كورته ڤیدیۆیه‌كی "پیپا"ی به‌راز، كه ده‌ست ده‌كات به خواردنه‌وه‌ی كیمیایی سپیكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان، كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه منداڵ له‌دواییدا دووباره‌ی بكاته‌وه. هه‌روه‌ها له ڤیدیۆیه‌كی تردا "ئێڵسا"ی فیلمی "فرۆزن" له‌گه‌ڵ پیاوی جاڵجاڵۆكه پیشان ده‌دات و جووڵه‌ی نه‌گونجاو ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندان ڤیدیۆی سێكسی و خراپ له‌ناو ڤیدیۆی منداڵاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی هه‌لێكی ئاسانن بۆ تێكدانی مێشكی نه‌وه‌ی داهاتوو، له‌به‌ر ئه‌وه تا زیاتر چاودێری منداڵه‌كان بكرێت باشتره، پێویسته دایكان ڕێ له سه‌یركردنی ڤیدیۆی یوتوب له منداڵه‌كانیان بگرن، تا ئه‌و كاته‌ی به یه‌كجاری ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی تێدا ده‌سڕێته‌وه.