واشنتن هه‌وڵ ده‌دات له رێى تیشك خستنه‌سه‌ر رۆڵى ئێران له یه‌مه‌ن، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رازی بكات كه ئێران له پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لای داوه.
دواى مووشه‌ك گرتنه سعوودیه له چوارى ئه‌م مانگه، واشنتن هه‌ڵمه‌تێكى نێوده‌وڵه‌تى دژى ئێران و میلیشیا حوسییه‌كان ده‌ست پێ كردووه له چوارچێوه‌ى په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ره‌وشی یه‌مه‌ن له قۆناغی داهاتوودا كه بارگرژى زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت، ده‌یه‌وێت بیكات به ستراتیجێكى به‌رفراوان دژى تاران بۆ بڕینى ده‌ستى ئێران له هه‌ر چوار پایته‌خته‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بی، به‌غدا، به‌یرووت، سه‌نعا و دیمه‌شق كه ئێران ئه‌و چوار وڵاته‌ی وه‌ك دیواری به‌رگری له خۆی به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌گه‌رچى ئه‌و مووشه‌ك تێگرتنه له‌لایه‌ن حووسییه‌كان بۆ سه‌ر سعوودیه یه‌كه‌م جار نییه، به‌ڵام ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م جاره‌یان به گرنگییه‌كه‌وه باسی ده‌كات و پرسه‌كه‌ى گه‌وره كردووه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و بارگرژیی و دڵه‌ڕاوكێیه به‌رده‌وامه‌ى نێوان تاران و واشنتن، به‌هۆى سزا ئابوورییه به‌رده‌وامه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كه ئه‌م جاره ئه‌و پرسه‌ش بووه‌ته به‌شێك له ستراتیجیى نوێى ئه‌مه‌ریكا دژ به ئێران كه ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ى ئه‌و ستراتیجه رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌كانى تاران ببێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌كرێت گرنگی پێدانى ئه‌مه‌ریكا به‌و پرسه له چه‌ند روانگه‌یه‌كه‌وه لێك بدرێته‌وه، له‌وانه واشنتن ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه ئێران پابه‌ندى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ یه‌ك نه‌بووه كه ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكه تره‌مپ پێش بوونى به سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى پێ كردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌دات هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رازی بكات كه تا ئێسته‌ش به‌ره‌و رووى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌وه‌ستنه‌وه و رایان وایه ئێران پابه‌ند بووه.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا ئێسته تیشك ده‌خاته سه‌ر ده‌ستوه‌ردانى ئێران له ململانێیه‌كانى ناو یه‌مه‌ن له رێى هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى بۆ حووسییه‌كان، ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه ئه‌وه‌ى ئێران ده‌یكات، پێشێلكردنى بڕیاری 2231ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی تایبه‌ت به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمه كه رێ له ئێران ده‌گرێت له گواستنه‌وه یان فرۆشتنى چه‌ك و پێداویستى بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش كه به‌پێى بڕیاری 2216ی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هۆشداری دراوه به فرۆشتنى چه‌ك به گرووپه میلیشیاكانی حووسییه‌كان و هاوپه‌یمانانى.
پنتاگۆن دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ دژایه‌تى توندڕۆكان و كۆتاهێنان به باڵاده‌ستى ئێران له ناوچه‌كه‌دا. واشنتن هه‌وڵ ده‌دات له رێى تیشك خستنه‌سه‌ر رۆڵى ئێران له یه‌مه‌ن، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رازی بكات كه ئێران له پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لای داوه و پێشێلی بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى كردووه و له سیاسه‌تى تاكڕه‌وى به‌رده‌وامه.
ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌م چوارچێوه‌یه‌كدا ده‌یه‌وێت باوه‌ڕ به كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بهێنێت كه ئێران به نیازه سوود ببینێت له رێككه‌وتنامه‌ى ناوه‌كی بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی به مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى له بوار سه‌ربازیدا دوو له چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوه‌كی، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه رێ نادات به تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشكنین بۆ دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی بكات.
هه‌روه‌ها واشنتن دووپات له مامه‌ڵه‌ى دۆسیه‌ى مووشه‌كه‌كان ده‌كات كه به‌ر سعوودیه نراون، ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت ئه‌و جۆره مووشه‌كانه پێش ده‌ستپێكردنى ململانێیه‌كانی یه‌مه‌ن بوونیان نه‌بووه، لێره‌شه‌وه ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه میلیشیا حووسییه‌كان ئه‌و مووشه‌كانه‌یان له ئێرانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتووه.
له هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، تره‌مپ ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه به ئێران بگه‌یه‌نێت كه ئه‌وان مكوڕن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاران له ناوچه‌كه و رێ ناده‌ن هه‌مان سیاسه‌تى تاران كه له سووریا پێڕه‌وى لێ كرد، له یه‌مه‌ن سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و هه‌وڵه‌ى واشنتن هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى سعوودیه ده‌یخاته پاڵ حزبوڵا كه مووشه‌كی ئاراسته‌ى ریاز كردووه، هه‌روه‌ك چۆن عادل جوبه‌یر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه ئاماژه‌ى پێ دا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعوودیه‌ش دووپاتى كرده‌وه كه ئێران به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ مووشه‌كى بالیستى به حووسییه‌كان داوه و ئه‌مه‌ش به ماناى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ دێت دژى سعوودیه.
په‌یامێكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران ئه‌وه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێ نادات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا به تایبه‌ت رێى گواستنه‌وه‌ى ئاوی له بابولمه‌نده‌ب و ده‌ریای سوور بكه‌وێته مه‌ترسی و ئه‌مه هێڵی سووره بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت هه‌ندێك له میلیشیاكان هه‌وڵیان دا چه‌ند یه‌ختێكى هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی بكه‌نه ئامانج، وه‌ك چۆن له 2016 كه‌شتى جه‌نگی مایسۆن دووچاری هێرش بووه‌وه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن.
ئه‌و بارگرژییه و ستراتیجییه نوێیه‌ى ئه‌مه‌ریكا دژى ئێران، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى سه‌ردانى جان ئیف لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا بۆ تاران كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به دوایدا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نساش سه‌ردانى تاران بكات و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیشیان ئه‌و دۆسیانه ده‌بێت كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فڕه‌نسا ده‌یه‌وێت رۆڵی نێوه‌نگیر بگێڕێت، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو سه‌ردانى سعوودیه‌ى كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێ‌نشین كۆ بووه‌وه و باسی بارودۆخى ناوچه‌كه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان، ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بوو.
به پێچه‌وانه‌ى هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و نێوه‌ندگیری فڕه‌نسا، حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئێران رای گه‌یاند كه حووسییه‌كان هیچ چاره‌یه‌كیان نییه جگه له‌وه‌ى په‌نا بۆ به‌كارهێنانى مووشه‌ك ببه‌ن دژى سعوودیه، ئه‌مه‌ش هێنده‌ى تر‌ى تایتڵى بارگرژییه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه له‌گه‌ڵ ئێران تۆختر ده‌كات، له‌م قۆناغه‌شدا یه‌مه‌ن گۆڕه‌پانى بارگرژییه‌كه ده‌بێت.