خانمە هونەرمەند لۆکە زاهیر نوێترین وێنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ ١٢ی ١١ی ٢٠١٧ گۆرانینیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "لۆكه زاهیر" وێنهیهكی نوێی له واڵی تایبهتی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئینستاگرام، بڵاو كردهوه.
لە وێنەکەدا، لە شاری زیوریخ دەردەکەوێت و لەسەر وێنەکە دەنووسێت: (ئێوارەی زیورخێکی سارد و سڕ و) ئەوەی تر تەواو ناکات، ڕەنگە چەند قسەیەکی تریشی لە دڵدا بێت، بەڵام نەیەوێت بیدرکێنێت.
لۆکە زاهیر یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژەکانی کوردستان و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و دانیشتووی دەرەوەی کوردستانە، جگە لە زمانی کوردی بە عەرەبی و فارسیش گۆرانی گوتووە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر دادەبرێت، دواتر بەشێوازێکی جیاواز لە پێشتر دەردەکەوێتەوە.
لۆکە زاھیر کچە گۆرانیبێژی خەڵکی سلێمانییە و لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتووەتە ناو دنیای ھونەر و بە یەکێک لە چالاکترین قوتابییەکانی دادەنرێت.
لە مناڵییەوە خولیای ھونەری گۆرانی گوتن بووە و تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی ھەڵکەوت زاھیر دەست بەکارەکانی دەکات یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبوومی (sms) کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی کردەوە و پێشوازیەکی زۆری لێکرا , لە ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبوومی بڵاو کردووە و خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.
لۆکە ساڵی ڕابردوو لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێگەی فەرمی خۆی کردەوە و هەر لە ٢٠١٦دا ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو کردەوە.