گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "دڵنیا ڕه‌زازی" كچی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره "ناسڕی ڕه‌زازی"، وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت و ده‌گمه‌نى كچه‌كه‌ى له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه.
دڵنیا ڕەزازی، وێنەیەکی تاقە کچەکەی بە ناوی "لۆلان" کە لە تەمەنی حه‌وت مانگی‌دا وه‌ێنه‌كه گیراوه، بڵاوى ده‌كاته‌وه و هەوادارانی هیوای تەمەن درێژیان بۆ خواست، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره دڵنیا بیدركێنێ كچێكى هه‌یه.
دڵنیا ڕه‌زازی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "دووری تۆ" كه بۆ مه‌رگی "مه‌رزیه فه‌ریقی"ی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی بڵاو كرده‌وه، ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، پاشان ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2016دا ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی "له‌و ڕۆژه‌ی" بڵاوكرده‌وه.
دڵنیا ڕه‌زازی كچی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی كوردستان "ناسر ڕه‌زازی و مه‌رزییه فه‌ریقی"ین، هه‌ر له دوای له‌ده‌ستدانی دایكییه‌وه ماوه ماوه وێنه‌ی خۆی و دایكی یان خێزانه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه یان دایكی به ته‌نیا له پێگه فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه سه‌رجه‌م وێنه‌كان نه‌بینراون و بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوی ده‌كاته‌وه.
دڵنیا ڕه‌زازی كچه گه‌وره هونه‌رمه‌ندان "ناسڕ ڕه‌زازی و مه‌رزییه فه‌ریقییه" به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "دووری تۆ" كه بۆ مه‌رگی "مه‌رزیه فه‌ریقی"ی دایكی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی بڵاوی كرده‌وه، ناوبانگی له ناوه‌ندی هونه‌ری بڵاو بووه‌وه، دواتر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، پاشانیش ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2016 دا ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی "له‌و ڕۆژه‌ی" بڵاوكرده‌وه.