بەشی یەکەم
بە ژاک لاکان بەناوبانگە ١٣ی نیسانی ساڵی ١٩٠١ لە پاریس لەدایک بووە، دەرووناس و دەروونشیکارێکی فڕەنسی بووە، کە لەڕێی تەفسیرکردنەوەیەکی نوێی کارەکانی سیگومند فرۆیدەوە ناوبانگی جیهانی بەدەستهێناوە. لە سییەکانی سەتەی ڕابردوو، گۆڕانکاری بەسەر تێگەیشتنەکانی شیکاری دەروونی و لقەکانی، بەرەو نێوبوونەوە بردووە.
لاکان لە تەواوی ژیانیدا ڕووبەڕووی فیکری توند و جۆراوجۆری تێگەیشتن و لێدان لە ناوەندەکانی پزیشکی دەروونی، کە وەک لەسەری ئەرک بوو، دەبوو وا بکات. ئەو کارەش هەمان کار و هەڵوێستی ناوەندی ڕۆشنبیری فڕەنسایی بوو، بەشێوەیەکی گشتی. ئەمەش هەر هەمان تێڕوانینی هاوبیرانی بوو، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە گوتارە دەروونییە دیاری کردنی نوێ و مۆدێرن، کە لاکان خۆبەخشانە لە پیشاندانیدا کاری دەکرد. ئەو ڕەوشتە و جۆرەکانی هەمان ڕەوشت، کە نهێنین و بەتایبەت دیاری کرابوون بۆ داخرانی تایبەت و تێگەیشتن لێیان. لاکان دژی ڕوونکردنەوەی دیکارتی بوو، کە خوێندنگە فڕەنسایییە فەلسەفییەکانی ئالوودەی خۆی کردبوو، هیچی لەو وەرنەگرت و پشتی پێ نەبەستا.
تەفسیرەکەی لەژێر ناونیشانی "گەڕانەوە بۆ فرۆید" بڵاوکردەوە و ئامانجەکەی ئەوەبووە لەو شوێنانەدا کە پێی وابووە فرۆید لەپشت مەعریفەکانی خودی خۆیەوە بەجێماوە، درێژەی بە تەشەنەی تیۆرییەکەی بدات. لێرەدا گەڕاوەتەوە بۆ میتۆدەکانی ستراکتورالیزم "پێکهاتەگەرایی" و لینگویستیک "زمانەوانی"، دواتریش بۆ مۆدێلی گرافیکی تۆپۆلۆژیا و مێگەلناسی. ئەم تیۆرسازە کە لە مەودای دەرونشیکاریدا مشتوومڕێکی زۆری لەسەر بووە و هەیە، کاریگەرییەکی گەورەی بەسەر پۆست-ستراکتۆرالیزمەوە هەیە.
ژاک ماغی ئێمیل لاکان، یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی، کە زۆرترین مشتوومڕ و ناکۆکی لەسەر هەبوو. بۆ هەندێک بلیمەت و بۆ هەندێکی دیکەش دەجالێک بوو، لە سەتەەی بیستەمدا تەنیا کەم بیرمەند هەبوون لە وێنەی ئەو فەزای فکرییان لە فۆرم دابێت، ئەویش نەک تەنیا لە فڕەنسای نیشتمانی خۆی. لەژێر کاریگەری پێکهاتە زمانەوانییەکانی فێردیناند دێ سۆسیور و ڕۆمان جاکۆبسن و توێژینەوەکانی ئەلێکساندەر کۆژێڤ لەسەر هیگڵ، هەروەها لە دیسیپلینی دیکەیشەوە، لاکان مادەیەک بۆ قوتابخانە ڕەسەنەکەی خۆی هەڵدەهێنجێت، کە ئامانجەکەی ڕیفۆرمکردنەوەی دەرونشیکارییە لەڕووی پێکهاتەی زمانەوانییەوە.
لاکان، کە داوای خوێندەوەیەکی نوێی فرۆید دەکات، پێی وایە، کە دواجار پێکهاتەی هەموو شتێك لەسەر بنەمای زمانەوانی یاخود ئانالۆگی زمانەوانی بنیاتنراوە. لە ئەنجامی تێزەکەی ئەودا دەبێت دەروونشیکاری وەک شیکاری زمان تێبگەین. تێزە بنەڕەتییەکانی تیۆرییەکەی، کە لەو کەین و بەینەدا زۆر بەناوبانگن، دەڵێن: "نائاگا خاوەنی پێکهاتەی ڕیشەیی زمانە" و "نائاگایی وتەی کەسەکەی ترە." لە کاتێکدا نائاگا پێکهاتەیەکی میتافۆری – میتۆنیمیکی (میتۆنیمیک واتا ئاڵوگۆڕبوونی ناو)ی لێ دەردەکەوێت و لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەوی دیکەدا پەردەی لەسەر لادەچێت، زمان لەگەڵ یەکدا لە پەیوەندییەکی مەرجداردان، یەکیان بەبێ ئەوی دیکەیان بیری لێ ناکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەدا ئارەزوو بۆ ڕەزامەندی خەڵکی، کە بڕیار لەسەر جەوهەری مرۆڤ دەدات و دەیخاتە ناو ڕەوتی زمانەوە، کاراکتێری سەرەکی بیرکردنەوەی لاکانییە. نائاگایش لای "لاکان" فۆرم و بنیات و پێکھاتەیەکی زمانی ھەیە و خاوەن بیرکردنەوەیەکی تایبەت بە خۆیەتی.
بە بۆچوونی لاکان، دەروونشیکاری رێگاو شێوازكی کاریگەرە، وە لەبەرئەوەی یەکێکە لە شێوازە پایە بەرز و ناسراوەکان خۆمان تووشی مەترسی دەکەین ، کاتێک بۆ مەبەستێک بەکاری دێنین کە بۆ ئەو مەبەستە دروست نەبووە بەم رێگەیەش لە پلە و بەهای کەمدەکەینەوە .
لاكان لە ڕۆشنكردنەوەی بەرهەمەكانی "رۆمان یاكۆبسن" لە زەمینەی زمانناسیدا، چەمكەكانی چڕبوونەوە، لە جیاتی دانان، جێگۆڕكێی فرۆید لەگەڵ چەمكەكانی وەرگرتن - استعارە و مەجازی نێردراوی یاكۆبسن، پێكەوە گرێدەدا. ئەو لەسەر بنەمای ئەم پێوەندییە، وەرگرتن بە جێگۆڕكێی واژەیەك بەواژەیەكی تر پێناسە دەكات، لە كاتێكدا كە "مەجازی نێردراو" بە (پێوەندی واژە بەواژەیەكی تر) یان جووت بوون دەزانێت. ئەم ئاڕاستەیە توانای ئەوەی بە لاكان داوە، كە ئامادەبوونی نەست لە زماندا لەگەڵ ئەو كاریگەریانەی، كە "وەرگرتن" و (مەجازی نێردراو) دروستی دەكەن، بە هاوتا بزانێت. ئەمەیش دروست هەمان شێوەی فرۆیدە لە شیكردنەوەی خەوندا، كە بینینەكانی نەست لە خەوندا یەكسان بكات لەگەڵ چالاكی چڕبوونەوە و جێگۆڕكێ. هەرچەندە زمان، وەک بەشی نایابی سیستەمی "هێما و بەهایی" لە تیۆری لاكاندا نەخشی سەرەكی هەیە، بەڵام تەنیا یەكێكە لە سێ سیستەمە پێكهێنەرەكانی بكەر لە دەروونناسیدا. سیستەمەكانی تریش بریتین لە "پرسی خەیاڵی" و "پرسی واقعی" یان رووداو.
لە ئاستی پرسی خەیاڵیدا، لە كاتێكدا، كە نەست لەگەڵ پەیدابوونی كەلێن لە بكەردا ئەم سیستەمە بێ ناوەند دەكات، بەڵام لە ئاستی پرسی خەیاڵیدا، واتە لە گوتاری ڕۆژانەی ژیاندا، كاریگەریی نەست بەڕەسمی ناناسرێت. لە پرسی خەیاڵیدا بكەر بڕوای بە شەفافیەت پرسی هێمایی هەیە و نەبوونی واقعیەت لە پرسی هێماییشدا ناناسێت. سەرئەنجام، پرسی خەیاڵی تەنیا ئەو جێگایە نییە، كە تیایدا وێنە یان وێنا پەیدا ببێت، یان بكەر لە چێژەكانی خەیاڵدا نقوم ببێت. لە ڕاستیدا، پرسی خەیاڵی ئەو جێگایەیە، كە تیایدا بكەر سروشتی پرسی هێمایی بەهەڵە وەردەگرێت، هەربۆیەش پرسی خەیاڵی دەبێتە مەیدانی سەراب، بەڵام وەهمێكی پێویست، كە بریتییە لەوەی دۆركهایم باسی ئایینی پێ دەكات.