به گوێره‌ى زانیارییه‌كان له شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان چه‌ندین باڵه‌خانه و خانووى هاووڵاتییان زیانى پێ گه‌یشتووه و ڕووخاون، دواى ڕووداوى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش خه‌ڵكێكى زۆر ئێسته گیریان خواردووه له ژێر باڵه‌خانه و خانووه‌كانیان.
ئه‌مشه‌و سه‌نته‌رى تۆمارى بوومه‌له‌رزه‌ى ئه‌وروپا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمیدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ده‌ڵێت، له سنووره‌كانى عێراق و ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى به هێز ڕووی داوه و گوڕى یه‌كه‌میان 4.2 بووه و گوڕى دووه‌میان زۆر به‌هێز بووه و گه‌یشتووه‌ته 7.6 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر.
بوومه‌له‌رزه‌كه به‌گوێره‌ى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى سه‌نته‌رى تۆمارى ئه‌وروپا بڵاوى كردووه‌ته‌وه به ئاراسته‌ى باكورى ڕۆژئاوا كاریگه‌رى هه‌بووه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان و به‌شێك له عێراق و ئێرانى گرته‌وه.