ماڕادۆنا دراوەتە بەر چەقۆ

:: AM:09:17:13/11/2017 ‌

دوێنێ یەكشەم نەشتەرگەری بۆ دییگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان و راهێنەری ئێستای یانەی فەجیرەی ئیماڕاتی كراوە.

ماڕادۆنا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) ئاشكرای كرد كە دوێنێ یەكشەم نەشتەگەری بۆ قۆڵی چەپی كردووە كە ماوەیەكە بەهۆی ئازارییەوە دەناڵێنێ.

ماڕادۆنا لە كۆمێنتێكدا هەوادارانی دڵنیا كردەوە كە ئێستا باری تەندروستی باشە و نەشتەرگەرییەكەشی بەسەركەوتوویی بۆ ئەنجام دراوە.

ماڕادۆنا لە كۆمێنتەكەدا هەروەها نووسیویەتی كە دەبوو زۆر زووتر ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات، بەڵام هەمیشە دوای خستووە و بەهۆی ئازارەكانیشییەوە ناچار بووە ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات.

ئاشكراشی كردووە كە نەشتەرگەرییەكە سەعات و نیوێكی خایاندووە و ئێستاش باری تەندروستی زۆر باشە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م