رۆناڵدۆ بۆ چوارەمجار بووە باوك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز منداڵی چوارەمی هێنایە سەر دنیاوە.
منداڵی چوارەمی رۆناڵدۆ كچە و دوێنێ یەكشەم لەدایكبووە و ناویشی ئالانا مارتینایە.
رۆناڵدۆ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) وێنەیەكی خۆی و جۆرجینا و جۆنیۆری كوڕی لە دوای لەدایكبوونی منداڵی چوارەمی بڵاو كردبووەوە.
رۆناڵدۆ لە كۆمێنتێكدا لەسەر وێنەكە نووسیویەتی "ئێستا ئالانا مارتینا لەدایكبوو، جۆرجینا و ئالاناش تەندروستییان باشە و ئێمەش زۆر دڵخۆشین".
ماڕادۆنا هەفتەی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو كە خۆشترین شت لای ئەو لە ژیانیدا هەستی باوكایەتییە و هەست بە خۆشییەكی زۆریش دەكات كاتێك لەنێو خێزانە بچووكەكەی لە ماڵەكەیدا دادەنیشێت.
رۆناڵدۆ ئێستا لە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا لەگەڵ 3 منداڵەكەی (جۆنیۆری تەمەن 7 ساڵان و تیاگۆ و ئیڤای تەمەن 3 مانگ) لەگەڵ خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز ژیان بەسەر دەبات و ئەندامە نوێیەكەشیان ئالانا مارتینایە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم