حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌غدا بڕیاری داوه له ڕێژهكهیدا بكات، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی وه‌زیرانه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه.
بڕیاره پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه بچێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیش باسكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه.
پێشتر نووری عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی و زانیاری له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق كه به‌بێ ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ند كرا، ئێسته پشكی هه‌رێمی كوردستانی به ته‌واوی تێدا كه‌م كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا واژووی عه‌بادی ماوه تا ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت، بۆیه ده‌مانه‌وێ پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ببێته بڕیار، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نینه به‌غدا.
ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو (شه‌شی تشرینی دووه‌م) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئامارێكی سه‌رژمێریی عێراق نه‌كراوه، كاتی خۆی به ڕێككه‌وتنێكی سیاسی 17%ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان دانراوه، بۆیه بودجه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه دیاری كراوه، لادان له‌و بودجه‌یه وه‌ك پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كاری له‌سه‌ر ده‌كات، لادانه له‌و ڕێككه‌وتنانه و ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر سه‌رژمێرییه‌ك، به‌ڵام تا كاتی ئه‌وه ده‌بێ ڕێژه‌كان وه‌ك خۆی بمێننه‌وه.
حكوومه‌تی عێراق، به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی داویه‌تییه ده‌ست ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پێشنیازی وه‌زیری دارایی و حه‌یده‌ر عه‌بادییه، پشكی هه‌رێمی كوردستانیان له بودجه‌ی عێراق له 17٪ بۆ 12.68% كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری كۆك بن، ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌گه‌ر له‌وێش په‌سه‌ند كرا، ده‌بێته بڕیار، بۆیه له ئێسته‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ شاندێك بنێرێته به‌غدا تا ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند نه‌كرێ.