- د. فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا باسی زیانه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق ده‌كات بۆ كوردستان و ده‌ڵێت، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا سته‌می زۆر له هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئه‌و به‌شه بودجه‌ی بۆ هه‌رێم دانراوه، ئه‌گه‌ر هه‌موویشی ره‌وانه بكه‌ن، به‌شی مووچه‌ی شه‌ش مانگی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ناكات.
نه‌بی ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هیچ تۆمه‌تێك خانه‌نشین كرابێت و ده‌ڵێ، "كه داوای خانه‌نشینم كرد، به رۆژێك كاره‌كه‌میان ته‌واو كرد، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تم له‌سه‌ر بووایه داواكه‌م قبووڵ نه‌ده‌كرا، چونكه به‌غدا لایه‌نی موحاسه‌به‌ی من بوو".
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سند كراوه، ئێوه به‌پێی شاره‌زایی خۆتان ئه‌و پڕۆژه یاسایه چۆن ده‌بینن؟
ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندا نییه و زۆر خراپه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بكه‌ین به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو كه ئێمه له به‌غدا بووین، ئه‌وكات ساڵانه به‌شه بودجه‌ی كوردستان زیاتر له 14ترلیۆن دینار بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌مووی شه‌ش ترلیۆن و 800ملیار دیناره، واتا كه‌متره له نیوه‌ی ئه‌وه‌ی ساڵانی رابردوو، جگه له‌وه‌ش، سێ كێشه‌یان له‌ناو بودجه دروست كردووه، یه‌كه‌م 17% كه ساڵانه شه‌ڕێكی زۆرمان له‌سه‌ری ده‌كرد و ده‌یانویست بۆ 12% كه‌می بكه‌نه‌وه، ئێمه قبووڵمان نه‌ده‌كرد و ده‌مانگوت رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه تا سه‌رژمێری ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ ئێمه له‌وێ نه‌بووین، به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستكاری بودجه‌یان كردووه و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمیان بۆ 12،7% كه‌م كردووه‌ته‌وه. لێره به رێژه‌ی دوو ترلیۆن و 200ملیار و 500ملیۆن دینار زیان به‌ر هه‌رێم كه‌وتووه.
خاڵی دووه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌فه‌قاتی سیادییان زۆر زیاد كردووه، پێویسته نه‌فه‌قاتی سیادی و حاكیمه ده‌ربێنن دواتر به‌شی هه‌رێم ده‌درێت، بۆیه جارێكی تر پشكی هه‌رێم كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه پشكی هه‌رێم له زیاتر له 14ترلیۆن بۆ شه‌ش تا هه‌شت تریلیۆن كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌مه له ڕووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌وه‌یه كه پێشتر ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌هات له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا، به‌ڵام ئێسته ناوی حكوومه‌ته‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه و بودجه‌كه‌یشیان بۆ سه‌ر هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم (هه‌ولێر_سلێمانی_دهۆك) دابه‌ش كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن كه خۆیشیان كردوویانه به پارێزگا.
ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم زۆر كه‌م بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌مووی ره‌وانه بكه‌ن، بودجه‌كه ناكاته مووچه‌ی شه‌ش مانگی خه‌ڵكی كوردستان، جگه له خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه پێویسته و ده‌بێ بیكات.
جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی كوردستان، چه‌ند مه‌رجێكیشیان بۆ خه‌رجكردنی به‌شه بودجه‌كه داناوه، ئه‌مه چۆنه؟
دانانی مه‌رج زۆر كێشه نییه، دواتر ده‌كرێت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌م پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه، زیانی زۆر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نن، به دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه په‌سند بكرێت له په‌رله‌مان، زیانی زۆر به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، له هه‌مان كاتدا ئه‌وان ده‌زانن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پێشتر هه‌یبوو، ئه‌ویشی له ده‌ست نه‌ماوه، چونكه داهاتی هه‌رێم زۆر كه‌متره له‌و داهاته‌ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌یبوو، ئه‌مه‌ش دیسان كاره‌ساتێكه بۆ هه‌رێم.
هه‌رێمی كوردستان كه داهاتی كه‌م بووه‌ته‌وه و به‌غدایش به‌م جۆره مامه‌ڵه ده‌كات، ئێسته چاره‌سه‌ر چییه و چ هه‌نگاوێك بنێین باشه؟
حكوومه‌تی هه‌رێم تووشی حاڵه‌تێكی ناخۆش بووه و پێویسته پێوه‌ندی به به‌غداوه بكه‌ن، من پێش هه‌فته‌یه‌ك قسه‌م كرد و ئه‌و زانیارییه‌م گه‌یاند، پێویسته پێش په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بێنه ده‌نگ و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ره‌نگه هه‌وڵی دابێت، به‌ڵام به‌غدا به هه‌ندی وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه پێویسته هه‌رێم له‌ڕێی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌وڵ بدات، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا بێنه سه‌رخه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌ت دانیشتن بكه‌ن و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌داخه‌وه رۆژی یه‌كشه‌م حكوومه‌تی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی وه‌ك خۆی په‌سند كردووه، ئه‌مه گرفێكی زۆر دروست ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك به‌و شێوه‌یه ده‌چێته په‌رله‌مان، ئه‌وان ناتوانن ده‌ستكاری بكه‌ن جگه له گواستنه‌وه، بۆیه ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم ئێسته قورس‌تر بووه و پێویسته له‌ڕێی هاوپه‌یمانانه‌وه فشاری زۆر دروست بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه پرسێكی زۆر زیندووه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و پێوه‌ندی به ژیانی هه‌موویانه‌وه هه‌یه و هیچ رێی تر نییه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه هه‌موو داهاتی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم 17% خه‌رج بكه‌ن، پێت وایه به‌غدا به‌مه رازی بێت؟
قسه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان زۆر راسته و ئاماده‌ن هه‌موو داهات راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌پێی یاسای بودجه پاره به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر بودجه بووه یاسا، ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیرانیش ناتوانێ مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بدات ئه‌وه‌یه كێشه‌كه، هه‌موو داهاتیشی بده‌یتێ ئه‌وان به‌پێی یاساكه پاره به هه‌رێم ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته گۆڕانكاری له یاسای بودجه بكرێت، ئه‌گه‌ر نا دواتر هیچ شتێك دادی حكوومه‌تی هه‌رێم نادات، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یدات ناكاته نێوه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق تا ئێسته ئاماده‌ی گفتوگۆیش نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم داوای گفتوگۆی كردووه؟
راسته ئه‌وان ئاماده‌ی گفتوگۆ نین، چونكه ده‌زانن حكوومه‌تی هه‌رێم له دۆخێكی سیاسی و ئابووریی خراپدایه، كه نه‌ده‌بوو بگه‌ین به‌و دۆخه و ئه‌م رۆژه، من پێش چه‌ند ساڵێك قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ كرد و گوێیان لێ نه‌گرتم، بۆ نموونه رێمان نه‌دایه ئه‌و شتانه روو بدات، ئێسته به‌م ئه‌نجامه نه‌ده‌گه‌یشتین و ئه‌وانیش راهاتوون رۆژ به‌ڕۆژ مه‌رجی زیاتر بۆ هه‌رێم دیاری بكه‌ن و خۆیشیان به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن، ئێمه پێشتر پێویست بوو خه‌ڵكی تری كوردمان له به‌غدا هه‌بێت، كه من خانه‌نشین بووم، ده‌بوو كه‌سێكی تریان له شوێنی من دابنایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵانی رابردوو من له‌وێ بووم رێم نه‌ده‌دا ئه‌و كاره بكه‌ن، بۆیه پێویسته شه‌ڕ له ناوماڵی خۆمان نه‌كه‌ین و له ناوماڵی خه‌ڵكی تر بكه‌ین، بۆیه هیوادارین حكوومه‌تی هه‌رێم رێچاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه.
هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم له‌م دۆخه رزگاری بێت؟
باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه رێیه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ ده‌ست پێ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له گفتوگۆ هیچ رێی تر نییه، ئه‌مه‌ش له‌رێی ئه‌وانه‌وه ده‌بێت كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه و ناكرێت ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستین، بۆیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش ئاماده نه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان قسه بكرێت، چونكه حكوومه‌ت له لایه‌نه‌كان دروست بووه.
باس له‌وه ده‌كرێت به‌غدا بڕه پاره‌یه‌كی زۆری حكوومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاره ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
هه‌ردوولا تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌نه پاڵ یه‌كتر كه پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزارن، ئه‌مانه ته‌نیا قسه‌یه و ئێمه پێویسته واز له‌و قسانه بێنین، چونكه ئه‌م قسانه پاره ناكات و بایه‌خی نییه، پێویسته رێگه‌چاره بدۆزینه‌وه.
ئه‌ی ده‌گوترێت حكوومه‌تی عێراق قه‌رزێكی زۆری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره ئه‌مه‌یان تا چه‌ند راسته؟
حكوومه‌تی عێراق قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌رزی كۆنیشی له‌سه‌ر ماوه به رێژه‌ی 150 ملیار دۆلار زیاتر بووه، ئه‌وكات زۆرمان كوژانده‌وه كه %80ی بوو و هه‌ندێك وڵاتیش رازی نه‌بوون له‌و قه‌رزه خۆش بن، بۆیه قه‌رزی كۆن زیاتر له 70 ملیار دۆلار ده‌بێت ماوه له‌سه‌ر عێراق، نزیكه‌ی ٤٥ ملیار دۆلاری هی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بییه و له عێراق خۆش نه‌بوون، ئه‌وه‌ی تر هی وڵاتانی تره كه %80ی له عێراق خۆش بوونه، دوای ئه‌وه عێراق له ته‌نگژه‌ی ئابووریدا ده‌ژی و قه‌رزی كردووه، جا له ناوخۆ بێت یا ده‌ره‌وه، به‌پێی دوایین زانیاری تا ئه‌مساڵ به‌غدا 117 ملیار دۆلار قه‌رزاره به قه‌رزی نوێ و كۆنه‌وه.
چ هۆكارێك هه‌بوو ئێوه له پۆستی بریكاری وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق خانه‌نشین كراون؟
من ده‌مێك بوو داوای خانه‌نشینیم كردبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر ماندوو بووم، هه‌موو كاره‌كان له‌سه‌ر من بوون و براده‌رانی ئێمه ده‌زانن كه من رۆژانه 17سه‌عات كارم ده‌كرد و زۆرم شه‌ڕ له‌سه‌ر كوردستان ده‌كرد، تا ساڵی 2013 هه‌موو پاره‌ی هه‌رێممان ره‌وانه ده‌كرد، دواتر كه كێشه دروست كرا، من جارێكی تر ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه، كاتێك به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بڕا، دواتر گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه بكرێت، به‌ڵام كێشه‌ی نه‌وت وای كرد هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌ن به رێككه‌وتن، بۆیه ئه‌مه وای كرد زۆر ماندوو بم و هه‌ندێك كێشه‌ی تریش هه‌بوون، بۆیه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، له مانگی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ 2017 قبووڵ كرا، فه‌رمانه‌كه‌یشی دیاره باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌ر داواكاری خۆی خانه‌نشین ده‌كرێت .
هه‌ندێك تۆمه‌ت له‌سه‌ر ئێوه بڵاو كراون له میدیا، ئایا به‌و هۆیه‌وه ناچار كرای له‌كار بكشێیته‌وه؟
ئه‌گه‌ر هه‌ر تۆمه‌تێك هه‌بووایه به‌غدا لایه‌نی موحاسه‌به‌كردنی من بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر تۆمه‌تێك هه‌بووایه خانه‌نشینكردنم قبووڵ نه‌ده‌كرا، كه خانه‌نشین بووم به رۆژێك كاره‌كه‌میان ته‌واو كرد، هی خه‌ڵك به ساڵێك ته‌واو ده‌بێت. له هه‌مان كاتدا بڕه پاره‌یه‌كی زۆرم وه‌ك پاداشت وه‌رگرت و ئێسته‌یش خانه‌نشینی خۆم له به‌غدا وه‌رده‌گرم، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌م هه‌بووایه، مووچه‌یان پێ نه‌ده‌دام هی خانه‌نشینی .
ئه‌ی هۆی چی بوو هیچ كه‌سێك له شوێنی تۆ دانه‌ده‌نرا؟
ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر پێویست بوو كه‌سێكی كورد له‌وێ بێت و به بارته‌قای چوار وه‌زیر هه‌بوو، من داوام كرد كه‌سێك دابنرێت و من خانه‌نشین ده‌بم، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سیان دانه‌نا.
ئه‌ی ئێسته له هه‌رێمی كوردستان هیچ پۆستێكتان پێ دراوه؟
نه‌خێر مرۆڤ كه خانه‌نشین بوو پۆست وه‌رناگرێت، به‌ڵام له كۆلیژی كارگێری و ئابووری وانه به قوتابییانی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌ڵێمه‌وه .
ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی عێراق له پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ هه‌رێمیان داناوه، به‌شی مووچه‌ی شه‌ش مانگی فه‌رمانبه‌ران ناكات.
كه خانه‌نشین بووم به رۆژێك كاره‌كه‌میان ته‌واو كرد، هی خه‌ڵك به ساڵێك ته‌واو ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا بڕه پاره‌یه‌كی زۆرم وه‌ك پاداشت وه‌رگرت.
وشه/ بڵند ئیبراهیم