ئێسته‌ی كوردستان سه‌خته، كتێبخانه‌ی "مێخه‌ك" له شارۆكه‌ی سۆراندا به پڕۆژه‌یه‌كی چاپكردنی كتێب هه‌ستاوه. نیازیانه ته‌كان به‌و سستی دۆخه‌ی ئێسته بده‌ن و ماڵێك بێت بۆ نووسه‌رانی گه‌نج و قه‌ڵه‌می تازه.
شۆڕش غه‌فووری به‌ڕێوه‌به‌ری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له‌مباره‌وه گوتی: "مێخه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره و جوانی ده‌ست پێ كردووه، كه پێوه‌ندی به دنیای كتێب و ده‌ستگرتنی نووسه‌رانه‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌نده كوردستان به‌رده‌وام كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی فه‌رهه‌نگییه‌كانی قورس كردووه به‌وه‌ی كه ده‌بێت یان به‌شێك بن له‌و ته‌یفه سیاسییه پاره‌داره، یان به‌شێك بن له‌و دنیا بچووكه هه‌ژارانه‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و كولتوور.
دابه‌شكارییه زیانی گه‌وره‌ی له دنیای كتێب داوه، نووسه‌ر و ئهدیبانێكی مشه‌خۆری دروست كردووه و زۆرێكیش بوونه‌ته نووسه‌ری ئۆرگانیكی شهتهكدراو به ئایدۆلۆجیا یان هزرێكی سیاسی و ده‌روازه‌كانی مێشكیان قوفڵ دراوه به ڕووی ڕوانگه و تێهزرینهكانی تره‌وه. ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر بچو‌وكیش بێت گه‌وره‌یی و جه‌وهه‌ری كاری فه‌رهه‌نگییه. ڕاسته به‌شێكی پێوه‌ندی به بازرگانییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بازرگانییه‌ش جگه له بهردهوامیدانێكی بچووك و ساده هیچ ته‌ماعێكی گه‌وره‌ترت له دوو نییه.
كتێبه‌كان لیژنه‌یه‌ك و له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك دێنه هه‌ڵبژاردن، ده‌شێت هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی مێخه‌ك و هه‌م نووسه‌ر و هه‌م دنیای فه‌رهه‌نگ و كتێبی كوردیشی تێدا بێت، بۆیه خه‌مه‌كه به‌ر له هه‌ر شتێك خه‌می فه‌رهه‌نگه له كوردستان، چونكه له كاتی ته‌نگژه و گێرمه‌وكێشه گه‌وره نیشتمانییه‌كاندا، داهێنانی فه‌رهه‌نگی گرنگه نه‌ك له‌و كاتانه‌ی كه حزب پاره‌ی هه‌یه و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره‌كان له‌سه‌ری ده‌بنه مشه‌خۆر. نیشتمان ئێسته هێنده‌ی پێویستی به كاری فه‌رهه‌نگی هه‌یه، هێنده پێویستی به تهحلیلچی سیاسی نییه كه ده‌روونی خه‌ڵكیان شێواندووه."
سۆران خالید خاوه‌نی كتێبخانه‌ی مێخه‌ك له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "تا ئێسته نه‌ك له خه‌رجی چاپكردنی كتێبه‌كان، له دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی "مێخه‌ك"یش نه له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی، نه حزبی، كه‌س به دینارێك یارمه‌تی نه‌داوین، له‌و پڕۆژه‌یه‌یش تا ئێسته هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌هاتووه‌ته پێش و به‌نیازین له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان به‌پیی توانا كتێبه‌كان چاپ ده‌كه‌ین. له‌باره‌ی چۆنێتی چاپكردنی كتێبه‌كان به‌پێی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كان، یان ٥٠ دانه له كتێبه‌كه‌ی ده‌درێتێ، یان ڕێك ده‌كه‌وین له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ. پرۆژه‌كه وه‌رزییه و هه‌ر وه‌رزه‌ی سێ كتێبی جیا له سێ نووسه‌ری جیا و به تیراژی جیا چاپ ده‌كرێت. جگه له كتێبى توندڕه‌وی به هه‌موو بواره‌كانییه‌وه، بابه‌ت و بواره‌كانی تر كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
پڕۆژه‌كه‌مان ته‌نیا كه‌سانی به ئه‌زموون و بژارده ناگرێته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵێك ده‌زگه هه‌ن كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ردا كۆمه‌ڵه گه‌نجێك هه‌ن شتی زۆر جوان ده‌نووسن چونكه ناویان نییه، كه‌س كتێبه‌كه‌یان بۆ چاپ ناكات، ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌م ڕێچكه‌یه تێك بشكێنین، ئێسته وه‌ك كولتووری لێ هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێ كار له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه بكه‌ین كه تازه دێنه ناو بواری نووسین، هه‌ر ئه‌وه نییه كورد كۆمه‌ڵێ نووسه‌ری دیاری هه‌یه و ته‌واو. زیاتر ئیش له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ین گه‌نجی تازه‌ن و قه‌ڵه‌می تازه‌ن و جوان ده‌نووسن. پڕۆژه‌كه‌مان ٥٠%ی كتێبی نووسه‌رانی گه‌نج چاپ ده‌كات. ده‌ستی گه‌نجانی جواننووس ده‌گرین و ده‌یانهێنینه پێشه‌وه و مه‌به‌ستیشمان جووڵهك بخینه ناو بواری چاپكردنی كتێبه‌وه، چونكه له‌م ته‌نگژه‌یه‌دا ئه‌م بواره پشتگوێ خراوه.
نیاز عه‌زیز ناوسراوه به "مه‌ستی"، نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕ له‌م باره‌وه گوتی: "له‌م سه‌روبه‌نده‌دا هه‌موو ده‌رگه‌كانی كار و چالاكی به‌سه‌ر ڕه‌وتی خوێنده‌واری داخراوه. خۆ سێ ساڵێك ده‌بێ تروسكایی هه‌موو به‌ره‌و پێشچوونێك له‌و بواره له كزی داوه، نهخاسهمه كتێب و چاپی كتێب. ئه‌و دۆخه زیانێكی وه‌ها گورچكبڕی له كتێب داوه كه نایه‌ته نووسین.
ده‌بێ له بیرمان نه‌چێ ئه‌و هه‌موو شڕ و شێواوییه نابێ بمانگه‌یه‌نێته بێ ئومێدی و وه‌ستان، چون گوتراوه سه‌رێ ته‌ژی خه‌یاڵی بێ ئومێدی بێ بۆ ژێر خاك باشه. له‌م نێوانه ناڕه‌حه‌ته‌دا كتێبخانه‌ی مێخه‌ك وه‌ك فریادڕه‌سێك قۆڵی مه‌ردایه‌تی له كارێكی یه‌كجار پیرۆز هه‌ڵماڵیوه. مێخه‌ك ده‌یه‌وێ به هه‌وڵ و هیمه‌تی بێ‌وچان ته‌كانێ به كه‌شتی ڕۆشنبیری ناو ئه‌و سه‌هۆڵبه‌ندانه بدات و هه‌ر هیچ نه‌بێ ڕای بگه‌یه‌نێ، كه به‌ڵێ ماوین و نه‌وه‌ستاوین، ئه‌وه نییه ده‌خوێنینه‌وه و خه‌ریكی كاری چاپهمهنین. مێخه‌ك ده‌یه‌وێ داینه‌مۆی چالاكی خوێندنه‌وه ژه‌نگ نه‌هێنێ و پیتی كوردی سێوی و نامۆ نه‌بێ.
ئه‌و پڕۆژه‌یه په‌نجه‌ره‌یه‌كی ئاسۆیه بۆ ده‌یان
گه‌نج، ئاره‌زوویان له نه‌مرییه. ئه‌وه‌ی پتر له نرخی پڕۆژه‌كه‌ی زیاد كردووه،
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕێنووسی ئه‌كادیمیایه، چونكه زۆرمان كتێبی كرچوكاڵ بینی
ته‌نانه‌ت نووسه‌ری كتێبه‌كانیش له چاپكردنی كتێبه‌كه‌یان په‌ژیوان بوونه‌ته‌وه.