شاره‌زایه‌كی جیۆلۆجیی عێراقی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی دوێنی له شێوه‌ی بوومه‌له‌رزه به‌شێكی زۆری عێراق و ئێرانی گرته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران بوو، به‌پێی هه‌موو پێشبینییه زانستییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌ی له‌و جۆره ڕوو له‌و ناوچه‌یه ناكات.
دكتۆر عه‌بدولكازم عه‌بوود سیاسه‌تمه‌دار و پسپۆڕی جیۆلۆجیی عێراقی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی دوێنێ به دووریی 22 كیلۆمه‌تر له سنووری هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا و ته‌واوی عێراقی گرته‌وه، بوومه‌له‌رزه نه‌بووه. خۆم پێشتر چه‌ندان جار ئاگه‌داری ئه‌وه‌م بڵاو كرده‌وه كه تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ژیان له ته‌واوی عێراق تێك ده‌دات و ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.
عه‌بوود له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی: پێشتریش ئێران چه‌ند ئه‌زموونێكی تری ناو زه‌وی تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچیان وه‌ك ئه‌م جاره به گوڕ نه‌بووه كه له به‌رزرترین پله‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ناوچه‌كه‌ش زیاتر بووه و گه‌یشتووه‌ته 7.3 پله‌ی ڕێخته‌ر.
شه‌وی ڕابردوو (12ی تشرینی دووه‌م)، به چه‌ند گوژمێك بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ناوچه‌ی قه‌سری شیرین سه‌ر به پارێزگای كرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به پله‌ی 7.3 ڕێخته‌ر لێی داوه، شاری هه‌ڵه‌بجه له باشووری كوردستان كه نزیكترین شوێنه له سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه، به نزیكی هه‌مان پله گرتوویه‌تییه‌وه و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی له‌رزاندووه و گه‌یشتووه‌ته عێراق و سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌رزینه‌كه وڵاتی كوێتیشی گرتووه‌ته‌وه.
دكتۆر
عه‌بدولكازم ده‌ڵێ، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه توێژینه‌وه له‌سه‌ر مه‌ترسیی پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو ڕووی دا، پێش چه‌ندان ساڵ ئاماژه‌م پێ كردووه و چه‌ند پێشبینییه‌كی تریشم باس كردووه كه ڕه‌نگه ئه‌وانیش له ماوه‌ی داهاتوودا ڕوو بده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه، چه‌ند كانگه‌یه‌كی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زۆر دوور نییه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی لێ ڕووی داوه.